پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێكی "مه‌ترسیدار" ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆك، له شاری هه‌ولێر، پۆلیس كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد، كه تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن، بێزاركردنی هاووڵاتیان، بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر، شه‌ڕفرۆشتن و سته‌مكردن له هاووڵاتیانی دراوه‌ته پاڵ.
تۆمه‌تباره‌كه به ناوی (س.ر.ح) ده‌ستگیركراوه و پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوی خۆیدا، به كه‌سێكی "مه‌ترسیدار" وه‌سفیكردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس، ئه‌و كه‌سه به گوێره‌ی ماددەكانی (456) و (432) و (405/31) لە یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969) فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو و چوار سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كرابوون.
پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه، لە كاتی دەستگیركردنیدا لە شوێنی حەوانەوەی، دەست بەسەر ()152 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، (421) گرام جامایكا، (35) گرام حەشیش، (78) پارچە حەبی ترامادۆڵ، (6) چەكی جۆری كڵاشینكۆف، (7) نارنجۆك، (2) ئۆتۆمبێلی جۆری كیا كادێنزا و نیسان سەنییەكی ژمارە ستاختەیـدا گیرا و پۆلیس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا تۆمه‌تباره‌كه دانی ناوه به تاوانه‌كانیدا و په‌ڕاوی راپێچی دادگا ده‌كرێت.