مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

پاڵپشتی خۆی بۆ جوتیارانی كوردستان راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی خۆراكه‌وه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ خۆبژێوی له‌ كوردستان له‌رێگه‌ی‌ هه‌مه‌جۆر كردنی ئابووری و پشتیوانی ته‌واوه‌تی جوتیارانمان ده‌كه‌ین .

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌ ساڵی رابردوودا 400 هه‌زار نه‌مامان دابه‌شكردووه‌ و پاڵپشتی داراییمان بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ناوخۆییه‌كان كردووه و هانیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌ به‌هه‌رمهێنانی زیاتر.

H.B