وەزارەتی تەندروستی عێراق سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ رەتدەکاتەوە
K24 – ھەولێر
وەزیری تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، كەرەنتین و قەدەغەی ھاتووچۆ لە عێراق دووبارە نابێتەوە و رێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا لە وڵاتانی دیكە زیاترە.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، چیتر رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ و كەرەنتینە ناگیڕێنەوە.
بەبڕوای تەمیمی، ئێستا عێراق لە پلەی یەكەمی جیهاندایە، لەرووی رێژەی چاكبوونەوە لە پەتاكە.
ئەمە لە كاتێكدایە تائێستا 420 هه‌زار و 303 كەس لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوونە، له‌و ژماره‌یه‌ش 10 هه‌زار و 142 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 353 هه‌زار و 962 كه‌سیش به رێژه‌ی 84.2% به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و 56 هه‌زار و 199 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و 490 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستیان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
بەگوێرەی نوێترین داتا، لە گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا عێراق پازدەھەمینی سەر ئاستی جیھانە.