تەندروستی سلێمانی: دۆخەكە مەترسیدارە

نەخۆشخانەكان پڕبوون لە نەخۆش
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

گوتەبیژی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستا سلێمانی لەرووی تووشبووان و گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا مەترسیدارە، ئێستا 218 تووشبووی كۆرۆنا لەژێر چاودێری پزیشكیدان و تەندروستی 40 تووشبووشیان ناجێگیرە.

یاد نەقشبەندی، گوتەبیژی تەندروستی سلێمانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە 24 كاتژمێری رابردوو 9 كەس بەھۆی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، دۆخەكە مەترسیدارە و نەخۆشخانەكانمان پڕن لە نەخۆش، چونكە ئەوانەی ئێستا تووشی كۆرۆنا دەبن وەك پێشتر نییە دوای چەند رۆژێك نەخۆشخانە جێبھێڵن، بەڵكو نەخۆشمان ھەیە بۆ ماوەی 20 تا مانگێك لە نەخۆشخانە دەمێننەوە، ئەمەش وایكردووە نەتوانی ھەموو نەخۆشێك وەربگرین".