ئینتەر میلان و یۆڤێنتوس یاریزانێکی بارسێلۆنایان دەوێت

کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان رۆناڵد کومان راهێنەری بارسێلۆنای ئیسپانیا و هەروەها ئانتوان گریزمان هێرشبەری فەڕەنسی یانەکەی وایکردووە کە ئەو یاریزانە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە.

یاریزانە فەڕەنسیەکەی دوای یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر کڕواتیا بە توانجەوە رایگەیاندووە دیدیێ دێشامبی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە باشی دەزانێت یاریی پێ بکات، ئەم قسانەش کاردانەوەی راهێنەری یانەکەی بە دواوە بوو، بۆیە ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووە هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یۆڤێنتوس لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ساڵی داهاتوو بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

گریزمان لە دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی بارسێلۆنا نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات و وەرزی رابردوو ئەو یاریزانە لە کۆی 48 یاریی تەنها 15 گۆڵی تۆمار کرد.