لاڤرۆڤ: ناوچه‌ی كه‌نداو دیلی مه‌یلی ترسناكه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "سێرگی لاڤرۆ" رایگه‌یاند، ناوچه‌ی كه‌نداو هێشتا دیلی مه‌یلی ترسناكه بۆ شێواندنی ره‌وشی ناوچه‌كه و داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به وردی چاودێری ره‌وشی ناوچه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ناوچه‌ی كه‌نداو له رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه رێكخست.
له‌و میانه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێیدا گوتی: "ده‌سته‌به‌ری سه‌قامگیری ره‌وشی ناوچه‌ی كه‌نداو، یه‌كێكه له پرسه گرنگه‌كان به نسبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
گوتیشی: "له‌و ده‌رچه‌یه‌وه، له‌و بڕوایه‌دام، پێویسته ئه‌و پرسه ببێته جێی بایه‌خی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. چونكه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌رپرسه له سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان".
سه‌رچاوه: RT
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ