سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی ئەنجامدا "لە ناوچەیەک کە داعشی لێ نەماوە"
K24 - هەولێر
سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی لە نزیک موسڵ ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە چەکدارانی داعش، بەڵام دوای چەند رۆژێک لە ئۆپەراسیۆنەکە و بڕینی دار و دەوەنی ناوچەکە، دەرکەوت چەکدارانی داعش لەو شوێنە نەماون.
ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای عێراق بۆ پاککردنەوەی دوورگەکانی ناوچەی کانۆس بوو لە پاشماوەکانی گرووپه چه‌كداره‌كانی داعش، کە کۆمەڵێک دوورگە بچووکن لەسه‌ر رووباری دیجلە، دەکەونە نزیک گوندی کانۆس لە باشووری موسڵ. ئەو ناوچەیە لەلایەن چه‌كدارانی داعش وەکو ناوەندی دابەشکردنی ئەو چه‌كدارانه‌یان کە لە سووریاوە ده‌هاتن، بەکاردەهێنرا.
بەپێی زانیارییەکانی سوپای عێراق، چه‌كدارانی داعش ئه‌و ناوچه‌یان وەک حه‌شارگه‌یه‌كی ئارام بۆ خۆیان و پەناگەیەک بە سوودوەرگرتن لە چڕیی دار و دەوەن بەکارده‌هێنا.
لیوا ئیسماعیل ئەلمەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دەڵێ "بە چەند یەکەیەکی هاوبه‌شی هێزه‌كانی عێراقی ئۆپه‌راسیۆنه‌كەمان ئه‌نجامداوه. ده‌ستمان به‌و ئۆپه‌راسیۆنه کرد له دوورگه‌كانی كانۆس بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له تیرۆریستانی داعش، كه دار و ده‌وه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ خۆحه‌شاردان و هێرشه‌كردنه سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر".
ئه‌لمه‌حلاوی هەروەها دان بەوەدا دەنێت ئەوان خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره ئاماده‌كردبوو و به هه‌وڵێكی زۆره‌وه چوونەتە ناوچەکە، بەڵام "داعش له‌و ناوچانه نه‌ماوه". دەشڵێ "هەموو دەوەن و دارێک، کە داعش وەک پەناگە و حەشارگە بەکاریدەهێنن، لایان ده‌به‌ین".
لە 19ی ئەیلوولەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەلایەن سوپای عێراق و هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌ستیان پێكرد، كه‌چی دوای چەند رۆژێک له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، هێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیس بەبێ ئەوەی ئامانجەکەیان لە پاککردنەوەی دوورگەکانی ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ستبێنن، پاشه‌كشه‌یان كرد.
هـ.ر.