پۆلیسی هەولێر باندێکی دزی دەستگیردەکات کە دەیان هەزار دۆلاریان دزیوە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد، باندێکی دزییان دەستگیرکردووە کە، دانیان ناوە بەوەی دەیان هەزار دۆلاریان دزیوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ کوردستان24 نێردراوە، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 21-10-2020) پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە دوای لێکۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە لەگەڵ دوو کەسی دیکە چەندین کاری نایاسایی کردووە.

بەپێی راگەیەنەدراوەکە تیمێکی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پێکهێنراوە و توانیویانە (ر.ح.ح.) دەستگیربکەن، کە بەشێوەیەکی وەهمی ئۆتۆمبێلی بە هاووڵاتییەک فرۆشتووە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا داری کارەبایی و چەکی بێ مۆڵەتی پێبووە، ویستوویەتی بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس بەکاری بهێنێت، بەڵام پێش ئەوەی دەستی بکاتەوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە دانی بەوەداناوە کە بە هاوبەشی لەگەڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی (ع.ه.ح.) و (م.ع.ر.) تاوانی ئەنجامداوە، دواتر هەردوو تۆمەتبارەکەی دیکەش دەستگیرکراون.

پۆلیسی هەولێر باس لەوە دەکات، هەرسێ تۆمەتبار دانیان بەوەدانا چەند دزییەکی دیکەیان کردووە وەک "دزینی 40 ملیۆن دینار، 20 هەزار دۆلار، 35 هەزار دۆلار و 38 هەزار دۆلاری دیکە".

تۆمەتبارەکان ئێستا بە چەند ماددەیەک راگیراون.

هـ.ر.