پۆمپیۆ باسی سووتاندنی باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا كرد و رایگه‌یاند، پێویسته حكوومه‌تی عێراقی و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و گروپانه كۆنتڕۆڵ بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق چیدیكه كاری ئه‌و گروپانه‌ی ئێران پشتگیریان ده‌كات و ده‌بنه هۆی تێكدانی ئاسایشی وڵاته‌كه قبوڵ ناكات.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، مایك پۆمپیۆ گوتیشی: هه‌فته‌ی رابردوو له عێراق، لایه‌نگرانی گروپه میلیشیاكانی ئێران، باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانیان له به‌غدا سووتاند. گروپێكی دیكه‌شیان هه‌شت گه‌نجی سوننه‌یان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوشت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتگیریی له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران كازمی و حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كه ئه‌و گروپانه‌ی ئێران پشتگیریان ده‌كات كۆنتڕۆڵ بكات كه ئه‌و گروپانه بوونه‌ته هۆی لاوازبوونی سه‌قامگیریی و ئاسایش و سه‌روه‌ریی عێراق. گه‌لی عێراق ئه‌و كارانه قبوڵ ناكات.