نوێنه‌رێكی فه‌تح: ئه‌مه‌ریكا ناهێڵێت عێراق ئێس400 بكڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح، "محه‌ممه‌د كه‌ریم"، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌وه وه‌ستاوه‌ته‌وه حكومه‌تی عێراق رووبكاته رووسیا به مه‌به‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "ئێس400".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، "محه‌ممه‌د كه‌ریم" گوتی: پێشبینی ده‌كرا، عێراق له‌گه‌ڵ رووسیا، گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "ئێس300" و "ئێس400" بكڕێت، به‌ڵام لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌و پرسه وه‌ستاوه‌ته‌وه و به روونی به عێراقی راگه‌یاندووه، كه رێگه‌نادات ئه‌و سیستمه‌ی رووسیا بكڕێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریكا هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌و سیستمه به‌رگرییه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام وه‌ك گابه‌ردێك له‌سه‌ر رێگه‌ی كڕینی ئه‌و سیستمه رووسیه بووه‌ته كۆسپ و ناهێڵێت عێراق توانای خۆی له رووی به‌رگری ئاسمانییه‌وه پێشبخات.
وه‌زیری به‌رگری عێراق، "جومعه عناد" به یاوه‌ری "مسته‌فا كازمی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی وڵاتانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیای كرد و به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان له‌و میانه‌یه‌دا پرسی پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق یه‌كێكه له ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كانیان.