لە عێراق 3 ھەزار 899 تووشی كۆرۆنای بوون و 2 ھەزار و 816 كەسیش چاكبوونەتەوە

47 كەسیش بەو پەتایە گیانی لەدەستداوە

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 22/10/2020 لە راگەیاندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرتاسەری عێراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: عێراق لەو شەو و رۆژەدا 3 ھەزار 899 حاڵەتی نوێ تووشبوون بە كۆرۆنای تۆماركردووە، ھاوكات 2 ھەزار و 816 حاڵەتی چاكبوونەوەی لەم پەتایە تۆماركردووە و 47 كەسیش بەو پەتایە گیانی لەدەستداوە.

لەسەرەتای سەرھەڵدانی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا 442 ھەزار 164 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و لەم ژمارەیە، 10 ھەزار و 465 كەس گیانیان لە دەستداوە و 371 ھەزار و 826 كەسیش بەتەواوی چاكبوونەتەوە، واتە بە رێژەی 84.1%.

ژمارەی ئەو تووشبووانەی تا ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون و لە ژێر چاودێری پزیشكی دانە 59 ھەزار و 873 كەسن و لەم ژمارەیەش 446 كەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.