میسر: بوونی سوپای توركیا له سووریا زیانی بۆ هه‌موو ناوچه‌كه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی میسر دژایه‌تی خۆی بۆ بوونی سوپای توركیا و ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له كاروباری ناوخۆی سووریا ده‌ربڕی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر، "سامح شوكری" له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاری بچو‌وكدا له باره‌ی ره‌وشی سووریا "نیگه‌رانی قووڵی" خۆی ده‌ربڕی له باره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی توركیا له كاروباری ناوخۆی سووریا.
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، "ئه‌حمه‌د حافز" ریگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه، رایگه‌یاندووه، "بوونی سوپای توركیا له سووریا، نه‌ك ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سووریا، به‌ڵكو زیان به ته‌واوی ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه ناكرێت چاوپۆشی له پیلانی بره‌ودان به توندڕه‌وی و دیارده‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی بیانی له ناوچه‌كه بكرێت".
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، قاهیره هه‌وڵده‌دات پشتیوانی ته‌واوی كاره‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووریی سووریا بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه بگاته ئامانجه‌كان و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كانی باكووری سووریا ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر