ئه‌رمینیا پێشڕه‌وی ئازه‌ربیجانی ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا، لێدوان و بانگه‌شه‌ی سه‌رۆكی ئازه‌ربیجان، "ئیلهام عه‌لییڤ"ی ره‌تكرده‌وه، له باره‌ی پێشڕه‌وی سوپای وڵاته‌كه‌ی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌كانی هاوسنووری ئێران.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا، "ئارتسرون ئوڤانیسیان" رایگه‌یاند، "شه‌ڕ به درێژایی ناوچه سنوورییه‌كان به‌رده‌وامه. ئازه‌رییه‌كان نه‌یانتوانیوه ده‌ست به‌سه‌ر هیچ ناوچه‌یه‌كی هاوسنووری ئێران‌دا بگرن".
گوتیشی: "هێزه‌كانیان رووباری ئاراكس ـیان لێ ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئیدی ناوچه‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه".
رۆژی پێنجشه‌ممه (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، "ئیلهام عه‌لییڤ" سه‌رۆكی ئازه‌ربیجان رایگه‌یاند، هێزه‌كانی له قه‌ره‌باغ پێشڕه‌وی كردووه و ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر به‌شێكی ناوچه‌ی سنووری نێوان قه‌ره‌باغ و ئێران‌دا.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر