سەرۆكی چین: چین ھەرگیز ھەوڵی ھەژموونكاری و فراوانكاری نەداوە

رەفتارەكانی لەم جۆرە جیھان بەرەو رێگایەكی داخراو دەبات

K24 – ھەولێر

سەرۆكی چین، شی جین بینگ ئەمڕۆ رایگەیاند، وڵاتەكەی بەتوندی دژی ھەژموونكاری و سیاسەتی ھێزە و ھەرگیز ھەوڵی فراوانخوازیی نەداوە. لەو بڕاوایەشدایە رەفتارەكانی لەم جۆرە جیھان بەرەو رێگایەكی داخراو دەبات.

لە دیدارێكی ئاھەنگ ئامێز لە پەرلەماندا بە بۆنەی 70 ساڵەی چوونی یەكەكانی خۆبەخشی چینی بۆ شەڕی كۆریا، سەرۆكی چین گوتی: چین لە سیاسەتی بەرگری نیشتیمانی خۆیدا بەبەردەوامی بەرگریكردنی سرووشتیی پاراستووە. ھەرگیز ھەوڵی ھەژموونكاری و فراوانخوازیمان نەداوە، ئێمە بەتوندی دژی ھەژموونكاری و سیاسەتی ھێزین".

سەرۆكی چین رەخنەی لە ھەموو رووكەشەكانی یەك لایەنەی سیاسەتی خۆپارێزی و خۆپەرستیی لە جیھانی نوێدا گرت، ھەروەھا لە ویستی ھەژموونكاری و ترساندن و جەختیشیكردەوە ئەوانە بەرەو رێگای داخراو دەڕوات.

ھاوكاتیش، سیاسەتی راونان، فشار و ھەوڵدان بەدوای تەنھا بەرژەوەندییە خودییەكان، ھیچ ئەنجامێك بەدەست نادات.

سەرچاوە: تاس