پۆمپێیۆ: "حزبوڵڵا ھێشتا ھەڕەشەیە لە سەر ئەمەریكا و ھاوپەیمانەكانی"

پێویستە ھەموو وڵاتان كار لەسەر كۆتوبەندكرنی چالاكییەكانی حزبوڵلا بكەن و خۆیان لێ بپارێزن

K24 – ھەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایك پۆمپێیۆ رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ناوی دوو لە بەرپرسانی "حزبولڵا"ی لوبنانی خستە لیستی سزاكانی.

پۆمپێیۆ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: ھێشتا حزبوڵڵا ھەڕەشەیە لە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ھاوپەیمانەكانی. ئەمڕۆ بە سەپاندنی سزاكان بەسەر دوو بەرپرسی حزبوڵڵا، چالاكییەكانی ئەو كۆمەڵە تیرۆریستە زیاتر ئاشكرا دەكرێن وتۆڕی چالاكییەكان زیاتر بێھێز دەكرێن. پێویستە ھەموو وڵاتان كار لەسەر كۆتوبەندكرنی چالاكییەكانی حزبوڵڵا بكەن و خۆیان لێ بپارێزن".

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا، پێنجشەممە رایگەیاند، ئەو دوو سەركردایەتییەی سزا نوێیەكانیان بەسەردا سەپێنراوە، ھەر یەك لە "حەسەن بەغدادی و نەبیل فارووق" ھەردووكیان ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حزبەكەن و تۆمەتبارن بە "ئاسانكاری و رێگا خۆشكردن بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی بە بەكارھێنانی داھاتی دارایی لە دەرەوە".