پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی نووسەر و چیرۆک‌نووس کاکە مەم بۆتانی ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 25/10/2020، (کاکەمەم فەخری سامی) ناسراو كاكه مه‌م بۆتانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان، كۆچی دوایی كرد و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردووش، ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی هه‌ولێر، به‌خاك ده‌سپێردرێت.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
"به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و چیرۆک‌نووسی ناسراو و سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد (کاکە مەم بۆتانی)م بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی و نووسەرانی کوردستان ده‌كه‌م . خوای گه‌وره گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25/10/2020"