ئه‌ردۆغان: ماكرۆن به‌شه‌و و رۆژ له‌به‌رخۆی قسه له‌باره‌ی منه‌وه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووباره داوای له ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی كرد، پشكنینی ژیری "عه‌قلی" ئه‌نجامبدات.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ له میانه‌ی گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا هاتوون و گوتی: "ماكرۆن به‌شه‌و و رۆژ له‌به‌ر خۆی قسه له‌باره‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كات... بۆیه پێویسته بچێته ژێر باری پشكنین عه‌قلی".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌كاتێكدایه، دوێنێش به‌هۆی لێدوانێكی دیكه‌ی ئه‌ردۆغان كه هه‌مان قسه‌ی كردبوو، فه‌ره‌نسا باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هێرشێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی كردبووه سه‌ر هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماكرۆن رایگه‌یاندبوو، رێكاری تایبه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌واره ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان ده‌گرنه به‌ر.
ئه‌ردۆغان رو له ماكرۆن پرسیاری كرد، "ماكرۆن چ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئیسلام هه‌یه؟.. ماكرۆن پێویستی به چاره‌سه‌ری عه‌قلی هه‌یه".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت
H.B