داهاتی پێبژاردنه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی له كۆرۆنا به‌م جۆره خه‌رج ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، به نووسراوێكی ره‌سمیی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی له شێوازی خه‌رجكردنی ئه‌و پێبژاردنانه‌ی له به‌یانی ژماره (52)ی وه‌زاره‌تدا ئاماژه‌یان پێكرابوو، روونكرده‌وه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، لایه‌نه ده‌ستنیشانكراوه‌كان هه‌ر پێبژاردنێك به پسووله وه‌رده‌گرن و وێنه‌ی یه‌كه‌م له پسووله‌كه ده‌درێت به كه‌سی سه‌رپێچیكار.
له باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له سه‌رپێچیكارانه‌وه وه‌رده‌گیرێت، له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و بڕه پارانه له ژمێریاری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان وه‌ك ئه‌مانه‌ت هه‌ڵده‌گیرێن. مانگانه لیستێك به ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كاری پێبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌كرێت به مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی هاندان بۆیان به رێژه‌ی (%50) له داهاتی پێبژاردنه‌كان.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا، كه واژووی وه‌زیری ناوخۆ و رێككه‌وتی یه‌كشه‌ممه (25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)ـی به‌سه‌ره‌وه‌یه روونكراوه‌ته‌وه، كه نیوه‌ی دیكه‌ی داهاته‌كه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كڕینی پێداویستی خۆپاراستن، به پێی ئه‌و لیستانه‌ی له لایه‌ن پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌نێردرێن بۆ وه‌زاره‌ت.
به گوێره‌ی به‌یانی ژماره (52) و بڕگه‌ی یه‌كه‌می خاڵی شازده‌هه‌م، ئه‌و لایه‌نانه‌ی راسپێردراوون پێبژاردن وه‌ربگرن، ئه‌مانه‌ن:
1- لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌ت له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
2- پۆلیسی رێكاری.
3- به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه له كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی له‌ناو ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه لێی به‌رپرسه.
4- بنكه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ.
5- ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هاتوچۆ له كاتی ئه‌ركدا.
6- بنكه‌كانی پۆلیس.
7- ئه‌فسه‌ری پۆلیس له كاتی ئه‌ركدا.