نرخی نەوت دابەزی
K24 – ھەولێر
لەمیانی مامەڵەکانی ئەمڕۆی نەوت، نرخی نەوت بە نزیكەی 3% دابەزینی تۆماركرد.
بەگوێرەی داتاكانی ئاژانسی بلوومبێرگ، بەھۆی مەترسییەكان دەرباری خواستی جیھان لەسەر نەوتی خاو، بەو پێیەی كە ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمەریكا و ئەوروپا بە شێوەیەكی خێرا زیادیكردووە، نرخی نەوت لەمیانی مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا بە نزیكەی 3% دابەزی .
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس بەرێژهی 3.09% بۆ 38.62 دۆلار دابەزی.
ھەرچی نرخی نەوتی خاوی برێنتە بەرێژەی 2.85% بۆ 40.58 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك دابەزی.
ئەو دابەزینە لە كاتێكدایە بازاڕەكانی جیھان چاوەڕێی زیادەی بەرھەمھێنان لە نەوتی لیبیا دەكەن كە ئەندامە لە رێكخراوی ئۆپێك.