عه‌لی عه‌ونی: په‌كه‌كه بووه‌ته چه‌ته‌ی حه‌شد و ئاژاوه له شنگال ده‌نێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ـی كوردستان24 ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) گرت له دژی هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه و ئه‌و رێكخراوه چه‌كدارییه‌ی به رێكخراوێكی "به‌كرێگیراو، چه‌ته، كۆیله" وه‌سفكرد و چواندنی به "ئه‌سپی ته‌رواده"، كه به بڕوای ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و هێزه، هه‌میشه پاساوی داوه‌ته ده‌ست سوپای داگیركاری وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان داگیربكه‌ن و له‌شكركێشی بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
عه‌لی عه‌ونی له سه‌ره‌تای قسه‌كانی له وه‌ڵامی پرسیاری "كوردستان24" سه‌باره‌ت به ئامانجی په‌كه‌كه له كرده‌وه‌كانی "دژ به هه‌رێمی كوردستان" گوتی: "مخابن په‌كه‌كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بووه‌ته هێزێكی مه‌ترسیدار، له ده‌ست داگیركه‌رانی كوردستان، له هه‌ر شوێنێك داگیركه‌ران بخوازن زیان له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بده‌ن، په‌كه‌كه رۆڵێكی نه‌رێنی ده‌بینێت. وه‌ك ئه‌سپی ته‌رواده دوژمن راده‌كێشێته كوردستانه‌وه. رۆڵیان ئه‌وه‌یه هیچ بزاڤێكی ناسیۆنالیستی نه‌گاته هیچ ئه‌نجامێك، دژی كوردستان كارده‌كه‌ن و هاوكاریی دوژمنانی كوردستان ده‌كه‌ن".
قسه‌كانی "عه‌لی عه‌ونی" دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سێ دۆسییه‌ی ئاشكرا كرد و تێیدا په‌كه‌كه‌ی به هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی كێشه و ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار كرد.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "سوپا و چه‌ته‌ی تور‌كان، هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت داگیری بكه‌ن، په‌كه‌كه پاساویان ده‌داتێ و ده‌ستیان راده‌كێشێت بۆ قوڵایی هه‌رێمی كوردستان. له رۆژئاوای كوردستان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی جیهان به گومان بێت له ماف و هه‌قخوازی گه‌لی كورد. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوازێكی هه‌واڵگریانه تێكه‌ڵی داموده‌زگای هه‌واڵگری بوونه دژی لایه‌نه ره‌سه‌نه‌كان. له شنگال و مه‌خموور بوونه‌ته به‌شێك له حه‌شدی شه‌عبی و مووچه‌ی خۆیان له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن وه‌ك چه‌ته له ده‌ستی ئه‌وان دان و هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت ئاژاوه‌ی تێدا ده‌نێنه‌وه. كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری و دڵسۆزی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان لاواز بكه‌ن. ئه‌وان بزاڤی كۆیلایه‌تی و نارزگاریخوازی كوردستانن".
له باره‌ی ئامانجی مۆڵدانی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شنگال و مه‌خموور، "عه‌لی عه‌ونی" گوتی: "په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی داگیركه‌ران له‌سه‌ر كوردستان بسه‌پێنێت. ئه‌و كارانه‌ی په‌كه‌كه ده‌یانكات بۆ داپۆشین و شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیانه له باكووری كوردستان، كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بستێكی خاكه‌كه‌یان رزگار بكه‌ن. له‌وێ گه‌یشتوونه‌ته ئیفلاس و شكستێكی سیاسی، سه‌ربازی و فیكری، ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره به پاڵه‌وانبازیانه دۆنكیشۆتیانه خۆیان نمایش بكه‌ن. مه‌یدانی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان باكووری كوردستانه. كه له‌وێ شكستێكی سه‌د له سه‌دیان هێناوه، كه‌چی له باشوور بوونه‌ته به‌ڵا بۆ خه‌ڵكی گوند و جوتیارانی كوردستان. ده‌ستی ئه‌وان تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ئه‌سه‌د و شوێنی دیكه. به‌داخه‌وه. ئه‌و جووڵه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیانه له باكوور. خێره په‌كه‌كه له هه‌موو شوێنێك و هه‌موو دنیا ده‌یه‌وێت رزگار بكات، به‌ڵام له‌و شوێنه‌ی لێی دامه‌زراوه نایه‌وێت هیچ بكات؟ ئه‌رێ خێره له هه‌موو شوێنێك پاڵه‌وانن، به‌ڵام له ماڵی خۆیان رێوین؟ په‌كه‌كه بووه‌ته چه‌كێكی مه‌ترسیدار له ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان. هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت داگیری بكه‌ن و تێكی بده‌ن، په‌كه‌كه پاساویان بۆ درووست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی داگیری بكه‌ن؛ به ناوی شه‌رعیه‌ت و به‌رگری له ئاسایشی خۆیان. ئه‌مه‌ش وایكردووه، رۆژ له دوای رۆژ له به‌ر چاوی كوردستانیان ره‌شتر بن. وه‌ك كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سه‌رلێشێواو له‌و چیایانه بناسرێن".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، "عه‌لی عه‌ونی"، په‌كه‌كه‌ی به هۆكاری وێرانبوونی به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان زانی و باسی له‌وه‌كرد، زیاتر له سێ ده‌یه‌یه، په‌كه‌كه بووه‌ته "به‌ڵا" و نایه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ئابوورییه‌كی به‌هێز و دامه‌زراوه‌ی پته‌وی هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "په‌كه‌كه دوو سێ ساڵه له باكووری كوردستان شه‌ڕی براكوژی له‌گه‌ڵ برای خۆی و خاڵی خۆی تورك ده‌كات. ئه‌وه 35 ساڵه شه‌ڕی ئێمه ده‌كات و ناهێڵێت هیچ هه‌نگاوێك بۆ دامه‌زراندنی وڵاتی خۆمان و به‌هێزكردنی ئابووری وڵاته‌كه‌مان دابنێین".
له باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له شنگالیش، "عه‌لی عه‌ونی" گوتی: "ئه‌و فه‌رته‌نه و فه‌وزایه‌ی له شنگال هه‌یه، په‌كه‌كه خه‌ڵك هانده‌دات. له راستیدا خه‌ڵكی شنگال بێبه‌ری و پاكن و له‌ناو ئه‌و پڕۆژه‌یه نین. له ناویان چه‌ند به‌كرێگیراوێك هه‌یه و ئه‌وه ته‌نیا ئیراده‌ی په‌كه‌كه نییه، به‌ڵكو ئیراده‌ی هه‌ندێك هێز و لایه‌نه، كه دژی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی عێراقن له ناو خودی عێراقدا. نایانه‌وێت كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و نایانه‌وێت ئه‌م حكومه‌ته‌ی عێراق كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و رێگرن له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و په‌كه‌كه‌ش به‌شێكه له‌و پیلانگێڕییه و نایانه‌وێت هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست و ئه‌ركی حكومه‌تی ئیتیحادی به‌غدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی: "پێویسته حكومه‌تی عێراق ئه‌و مووچه‌یه ببڕێت، كه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یداته چه‌ته‌كانی ئه‌وان. پێویسته به راستی عه‌نته‌ر و "كاوه عامودی و ماموودی" له به‌غدا ده‌رپه‌ڕێنن. پێویسته شه‌رعیه‌ت بگه‌ڕێته‌وه شنگال و گه‌لی ئێمه له كه‌مپه مه‌ترسیداره‌كان له رووی ته‌ندرووستییه‌وه، كه پێداویستی ژیانیان تێدا نییه ده‌ربچێت و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه و حه‌شد ده‌ڵێن شنگال ئه‌مینه، ئه‌و خه‌ڵكه هار بووه ناگه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر ره‌وشی ئه‌وێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه و حه‌شد باشه، بۆچی ئه‌و خه‌ڵكه خه‌یمه‌كانیان به‌جێ ناهێڵن و بچنه‌وه شنگال. هێشتا خه‌ڵك باوه‌ڕیان پێیان نییه. خه‌ڵك بۆیه نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شوێن و ماڵ و حاڵی خۆی".
روونیشیكرده‌وه، بوونی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان "ناڕه‌وایه" و گوتی: "ئه‌وان ئه‌سڵه‌ن بوونیان له باشووری كوردستان، به‌و جۆره خۆسه‌پاندنه، شتێكی ناڕه‌وایه. ئه‌وان یان ده‌بێت وه‌ك خه‌ڵكێكی په‌نابه‌ر چه‌ك دابنێن و بژین، یانیش ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه مه‌یدانی راسته‌قینه‌ی خۆیان و له‌وێ شه‌ڕ بكه‌ن. په‌كه‌كه له رابردوودا له زاخۆ، شه‌هید ئازاد دێریكی كادیری پێشكه‌وتووی ئێمه‌ی شه‌هید كرد. هه‌روه‌ها جه‌بار سندی، مه‌عروف هروری، غازی ساڵح ئالیخانیان شه‌هید كردن. ئیتر به ناوی ئه‌وه هه‌ڤاڵی میته و ئه‌وه هه‌ڤاڵی ئیته شه‌رعیه‌ت به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان ده‌ده‌ن. به‌ڵێ ئه‌وان پێش چه‌ند رۆژێك شانازیان به شه‌هیدكردنی غازی ئالیخان ده‌كرد. ئه‌سڵه‌ن له‌به‌ر ئه‌وان نه سیخوڕی و نه میتایه‌تی و نه موخابه‌راتی ده‌ست كه‌س ناكه‌وێت. له هه‌ر شوێنێك سێ كه‌سیان هه‌بێت دووانیان سه‌ر به موخابه‌راتن. هاتووچوویان بۆ رۆژئاوا دیار بوو، چۆن له سووریاوه هاتوونه شنگال و چۆن به فڕۆكه براونه‌ته سلێمانی و له‌وێ چوونه‌ته‌وه قه‌ندیل. دامه‌زراندنی په‌كه‌كه ده‌ستی ئه‌رگه‌نه‌كۆن و میتی تێدا بوو".
له باره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ "كۆما جڤاكێن كوردستان / كه‌جه‌كه" ده‌ریكردووه و تێیدا وه‌ڵامی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ته‌وه و باسی له‌وه‌كردووه، كه "په‌كه‌كه ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانیان له‌به‌رچاوگرتووه"، "عه‌لی عه‌ونی" له وه‌ڵامدا گوتی: "پێكه‌نیم به قسه‌ی په‌كه‌كه دێت، كه ده‌ڵێن ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌به‌رچاو گرتووه. هه‌موو جار به ئێمه ده‌وترێت تانكی توركا له ئامێدی و بامه‌ڕنێ چی ده‌كه‌ن؟ پێویسته له په‌كه‌كه بپرسرێت، ئه‌و تانكانه‌ی توركا بۆ له‌وێن؟ ئه‌وان كادیری ئێمه مسته‌فا وه‌سانیان رفاند، تا ئێمه به‌دیلی ئه‌ومان ده‌ستگیرنه‌كرد، به‌ریان نه‌دا. ئایا ئه‌وه ره‌وایه په‌كه‌كه سه‌رانه له جوتیار و گاوانی سه‌ر سنوور وه‌رده‌گرێت؟ ئایا ئه‌وه ره‌وایه، له گوندی كه‌شان ده‌ستڕێژ له توركیا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپای تور‌كان بێت گوندی كه‌شان بگرێت! ئایا ئه‌وه ره‌چاوكردنه، له پایته‌ختی هه‌رێم كرداری تیرۆریستی له هۆقه‌باز ئه‌نجام بده‌یت؟ ئایا ئه‌مه‌یه رێزگرتن له خوێنی شه‌هیدانی باشووری كوردستان؟ ئه‌وان ره‌چاوی بارودۆخی هه‌ر چوار وڵاتی داگیركاری كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ره‌چاوی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشەممە، (26ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ژمارەیەک هێرشی تێکدەرانەی لە هەرێمی کوردستان پووچەڵکردووەتەوە، کە بەشێکیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیلانیان بۆ داڕێژراوە و، ویستوویانە کاری تێکدەرانە بکەن و چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان بەئامانج بکەن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو: "هەندێک لە پیلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا هەیە و لەلایەن ئەوانەوە ئاراستەکراون. ئەو کەس و لایەنانەی بڕیار بوو بکرێنە ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆریستیيانە، ئاگادارکراونەتەوە و رێکاری پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلۆماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر".
لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاریی سێ کەیس ئاشکراکراوە و ئەنجوومەنی ئاسایش لەڕێگەی ئینتەرپوولەوە داوای هاوکاری لە هاوکارە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی لەو کەیسانە تێوەگلاون و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
کەیسەکان بەگوێره‌ی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێكهاتوون له كه‌یسی په‌لاماردانی كونسوڵخانه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای سه‌ر به‌و وڵاته‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی ده‌كرێته ئامانج و له‌و كه‌یسه‌دا (12) كه‌س گومان‌لێكراو هه‌ن، كه سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه.
كه‌یسی دووه‌م، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پووچه‌ڵیكردووه‌ته‌وه، هه‌شت كه‌س پیلانیان داڕشتووه، پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان تیرۆر بکەن و چەندین کاری تووندوتیژی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی لە دهۆک بکەن. له كه‌یسی سێیه‌مدا كه پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی حه‌وت كه‌سییه، كه تۆڕە پیلانی کوشتنی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری و دادوەرێکیان داناوە و، زانیاری‌یان لەگەڵ چەند لایەنێک لەنێویاندا پەکەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.