ئاشێك لە ھەریر زیاتر له نیو سه‌ده‌یه خزمه‌ت ده‌كات
K24 - ھەریر
ئاشێكی لێكردنی دانه‌وێڵه له ناحیەی هه‌ریر، ته‌مه‌نی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه و یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ئاشه‌كانی ناوچه‌كه و ئاشه‌وانه‌كان بوونه‌ته خاوه‌ن ئه‌زموون له‌و بواره‌دا، كاری سه‌ره‌كی ئه‌و ئاشه لێكردنی چه‌ڵتوكه. هاووڵاتیه‌ك زیاتر له سی ساڵه له‌و ئاشه ئاشه‌وانه و ده‌ڵێت، جگه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه خه‌ڵكێكی زۆر له دووره‌وه دێن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ڵتوكه‌كه‌یان لە ئاش بكه‌ن.
فه‌تحی قادر، ماوەی سی ساڵە لە ئاشی ھەریر ئاشەوانە، بە كوردستان24ی گوت: "پێشتر ئەو ئاشە ھی ئاردبوو، بەڵام ئێستا چەڵتوكی برنج لێدەكات، جوتیارەكانی سنووری شەقڵاوە و ھەریر ھەموویان برنج دێننە ئەو ئاشە".
گوتیشی: "زیاتر لە 50 ساڵە ئەو ئاشە لێرە ئیش دەكات، من و برایەكەم 30 ساڵە لێرە كار دەكەین".
زۆری داچاندنی برنج له‌لایه‌ن جوتیارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، وایكردووه ئه‌و ئاشه ته‌مه‌نێكی درێژی هه‌بێت. ته‌مه‌نی زۆری ئاش و ئاشه‌وان ناوبانگی زۆری ده‌ركردووه، به‌جۆرێك هاووڵاتییان بۆ لێكردنی چه‌ڵتوك جگه له هه‌ریر و شه‌قڵاوه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر، له رێگای دووریشەوە دێن بۆ لێكردنی چه‌ڵتوك.
ئاش یه‌كێك له ئامێر و ئامرازه كۆنه‌كانه بۆ گۆڕینی دانه‌وێڵه بۆ چه‌ندین جۆر خۆراك و پێكهاته، ئاشی كۆن به ئاو كاری كردووه، به‌ڵام ئێستا سوود له ته‌زووی كاره‌با وه‌رده‌گرن، هه‌رچه‌ند ئامێری دیكه‌ی پیشكه‌وتوو سه‌ری هه‌ڵداوه، لێ له كوردستان هێشتا ئاش رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی له بواری ئابوری كشتوكاڵدا ده‌بینێت.
ھ.م