له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا ئاستی باری نائاسایی به‌رزكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، "جان كاستیكس" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، ئاستی ئاگایی و هۆشداری له روودانی هه‌ر مه‌ترسییه‌كان له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م هۆشداریدانه له دوای ئه‌وه دێت، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری "نیس" رووداوێكی كوشتن و برینداركردن روویدا.
سه‌رۆك وه‌زیران، "كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی" فه‌ره‌نسای له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه وه‌ڵامی حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا زۆر توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه.
ئه‌مڕۆ 3 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار كران، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی كرده سه‌ریان.
هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه و رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه.