گروپه میلیشیاكان له رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا چی ده‌قه‌ومێنن؟
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
راپۆرتێكی نوێ ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه پێنج ویلایه‌ت كه زیاتر بۆته كێبڕكێی ململانێی سه‌ختی هه‌ڵبژاردنی 2020، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تێدایه ببێته جێگه‌ی چالاكی گروپی چه‌كداری له نێوان هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیدا له رۆژی 3ی نۆڤێمبه‌ر.
پێگه‌ی ململانێ چه‌كداری و پرۆژه‌ی داتای رووداوه‌كان (ACLED) و ملیشیاوۆچ هۆشیاری ده‌ده‌ن ده‌رباره‌ی بوونی توندوتیژی له رۆژی هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن له ویلایه‌ته‌كانی بنسلڤانیا و جۆرجیا و میشیگان و ویسكۆنسن و ئۆرگان، له نێو ئه‌وانه‌شدا به‌تایبه‌تی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كان و شارۆچكه‌كانی ده‌روروبه‌ری.
به‌پێی راپۆرته‌كه كه رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی رۆژی 29ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاویكردۆته‌وه، ده‌ڵێت: "دروستكردنی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه و ئه‌وانی تریش كه غه‌یره حكومین هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتی ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریكا". ده‌شڵێت: "به‌درێژایی وه‌رزی هاوین هه‌تا هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌و گروپانه خۆیان زیاتر رێكده‌خه‌ن و به‌هێزتر ده‌رده‌كه‌ون به‌شێوه‌یه‌ك چالاكییه‌كانیان هه‌نگاوی ناوه به‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردان له خۆپیشاندانه‌كان و رێكخستنی پیلانی فڕاندن كه ئامانج لێی به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه".
راپۆرته‌كه له ژێر ناوی (شانبه‌شانیان ئه‌وه‌ستین: گروپه میلیشیاكان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا) دایه و هه‌ڵگرتنی ئه‌م ناوه وه‌ك په‌رچه‌كردارێكی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ دێت كاتێك له دواهه‌مین دیبه‌یتدا داوای لێكرا ئیدانه‌ی ئه‌و گروپ و میلیشیا چه‌كدارانه سپی پێسته ره‌گه‌زپه‌رستانه بكات، له‌بری ئه‌وه به "رۆڵه‌ی شانازین" ناوی هێنان. وتیشی: "شانبه‌شانیان ئه‌وه‌ستین و ئه‌وه‌ستین له پشتیان".
ئه‌و گروپه چه‌كدارانه (ته‌كتیكی دوو ئاراسته‌یی) به‌كارده‌هێنن، كه له ناوچه دووره ده‌سته‌كان و گونده‌كان راهێنان ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی گشتی و پرۆپاگه‌نده به‌كاریده‌هێنن بۆ كاركردن وه‌ك (ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی) به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه وا نیشانده‌دات كه ئاراسته و كاركردنی ئه‌م گروپانه كاریان ده‌ربازكردنی یاسا و رۆڵی پاراستنی گشتییان گرتۆته‌به‌ر هاوشانی پۆلیس له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو.
ماركۆس براون به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوخۆی بنسلڤانیا ده‌ڵێت: "ئاسایش و سه‌لامه‌تی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بابه‌تێكی گرنگه له چوارچێوه‌ی دیالۆگه‌كانماندا له‌نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆی بنسلڤانیا و پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه و گاردی نیشتمانی قسه‌ی له‌سه‌ركراوه".
براون ده‌شڵێت: "سه‌لامه‌تی و گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه ده‌ره‌وه له ده‌نگدان یه‌كێكه له مه‌سه‌له گرنگه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك". وتیشی: "بنسلڤانیا ویلایه‌تێكی كراوه‌یه، به‌ڵام پێویسته هاوسه‌نگی راگرین له‌نێوان مافی ده‌نگده‌ر و پاراستنی گیانی ده‌نگده‌ر كه هه‌ست به‌هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن نه‌كات".
براون باسی له‌وه‌كرد فاكته‌ری ترس له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دیاره، وتیشی: "ئایا هه‌ست به ئارامی ئه‌كه‌ن كه ده‌چن بۆ شوێنی ده‌نگدان؟".
براون زانیاری ئه‌وه‌ی لای كه به‌رپرسان دڵیان له‌سه‌ر مشتیانه به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری دروستبوونی گرفت كه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و میلسشیایانه بێت. به‌ڵام ده‌شڵێت: "كه‌مته‌رخه‌م و ده‌سته‌وسان نین له رۆژی هه‌ڵبژاردندا". وتیشی: "دڵه‌ڕاوكێ كه‌متره له رۆژی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام له دوای هه‌ڵبژاردن به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ترسی لێده‌كرێت".
هه‌ریه‌ك له(ACLED) و ملیشیاوۆچ، نۆ گروپی راستڕه‌وی گه‌وره‌ی میلیشیایان ده‌ستنیشانكردووه كه ده‌شێت كێشه دروستبكه‌ن له‌و پێنج ویلایه‌ته‌ی ناویان هێنرا.
له نێو ئه‌و نۆ گروپه‌دا هه‌ریه‌ك له (گروپی له‌سه‌دا سێ، شانازی كوڕه‌كان، میلیشیای رۆشنایی پێیه‌كان، هێزی به‌رگری هاووڵاتی، فریاگوزاری ئه‌مریكی، بانگی نیشتمانی، كوڕانی بۆگالۆ، مافی مرۆڤ) هه‌ن.
سام جۆنز وته‌بێژی(ACLED) رێكخراوه‌كه‌یان و میلیشیاوۆچ سه‌رپه‌رشتی 80 رێكخراوی چه‌كداری ده‌كات له‌سه‌ره‌تای هاوینه‌وه زۆربه‌شیان گروپی راستڕه‌ون كه ئامانجیان رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر ترسێكه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
جۆنز ده‌ڵێت: "ئامانج ترساندنی ده‌نگده‌ر نییه به پێچه‌وانه‌وه هیوادارین هه‌موو كه‌س به سه‌لامه‌تی ده‌نگبدات، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ترسی توندونیژی كه‌مكه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها له بنسلڤانیا گروپی خۆبه‌خشی چه‌كداری هه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆری ناوخۆ، ئه‌وانیش وه‌ك په‌رچه‌كردارێك دوای ئه‌وه‌ی گروپی (ئه‌نتیفا) سه‌ریهه‌ڵدا له‌ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی راپۆرته‌كه گروپی هێزی به‌رگری نیشتمانی كه هاوینی رابردوو دروستبوو ئامانجی راهێنانه به كه‌سانی خۆبه‌خش.
هه‌روه‌ها میلیشیای ماوتنت تۆپ له‌ده‌ره‌وه‌ی سكراتۆن خه‌ڵكی ناونووس كردووه كه باره‌گای سه‌ره‌كی پاڵیوراوی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی 2020 (جۆ بایدن)ی لێیه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه گروپه‌كان له دوای رووداوه‌كانی (BLM)-بلاك لایڤ ماته‌ر- ژیانی ره‌شپێست گرنگه، له هه‌ردوو (جۆنیاتا كاونتی و بیركس كاوتنی) ویلایه‌تی بنسلڤانیا له مانگی ته‌مموز سه‌ریهه‌ڵدا كه زۆربه‌یان له گێتسبێرگ كۆبوونه‌وه‌كانیان كردووه بۆ پاراستن و دوركه‌وتنه‌وه له جه‌نگی ئه‌هلی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كرا ئه‌ویش له دوای دوو جار سوتاندنی ئاڵای ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن گروپی (ئه‌نتیفا)وه.