كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سیاسه‌تمه‌داری كور راگه‌یاند.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌وبۆنه‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر هاوخه‌می خۆی بۆ كۆچی دوایی سیاسه‌تمه‌دار و پزیشكیی نه‌شته‌رگه‌ری نیشتمانی كورد، نه‌جمه‌دین كه‌ریم راده‌گه‌یه‌نێت".
له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا كه به زمانی ئینگلیزی نووسیویه‌تی، كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردووه‌ته، "به‌قووڵترین سۆز هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، هاورێكانی، گه‌لی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه راده‌گه‌یه‌نین".
H.B