مەغدید سەپان: هەواڵەکانی کوردستان24 بە هەند وەردەگیرێن

"جێگای میدیا نێودەوڵەتییەکان بۆ کوردستان گرتووەتەوە"
kurdistan24.net

K24- هەولێر:

د. مەغدید سەپان، مامۆستای بەشی راگەیاند لە كۆلێژی ئاداب، زانكۆی سەڵاحەدین، لە یادی پێنج ساڵەی دامەزراندنی كوردستان24 رایگەیاند "كوردستان24  یەكێكە لەو كەناڵانەی هەواڵەكانی بە هەند وەردەگیرێن".
ئەو پسپۆرەی  بواری میدیا، لە كاتی بەشداربوونی لە یەكێك لە بوڵتەنەكانی هەواڵی كوردستان24 گوتی "جێگای دڵخۆشییە پەیامنێرانی كوردستان24 لە زۆربەی وڵاتان هەن و بە لایڤ هەواڵەكان دەگوازنەوە".
ئاماژەشی بەوەكرد، كوردستان24 زۆر بە باشی بە ئەركی خۆی هەستاوە، زۆرجار بینیومانە پەیامنێرەكانی، گیانی خۆیان خستووەتە مەترسییەوە بۆ گواستنەوەی هەواڵەكان لە بەرەكانی جەنگ. زۆر گرنگە پەیامنێری كوردستان24 لە ژووری ڤلادمیر پوتن بێت و پرسیاری لێ بكات.
مەغدید سەپان، گوتی "لەم چەند ساڵەی دوایی میدیای كوردی چۆتە قۆناغێكی باشتر، كەناڵێكی وەك كوردستان24 جگە لە بینەری كورد، بینەری دیكەشی هەیە، میوانەكانی بەهەند وەردەگیرێن، ئەو راوبۆچوونانەی لە كەناڵەكانی دامەزراوەكە دەخرێنەڕوو، بەهەند وەردەگیرێن، بەشەكانی ماڵپەڕەكەی بە زمانەكانی دیكە، خوێنەری خۆیان هەیە".
ئەمەش وایكردووە لە رووماڵكردنی ھەواڵەكانی پەیوەست بە كێشەی كورد و تایبەت بە كوردستان، هەروەها هەواڵە جیهانییەكانیش، جێگای میدیا نێودەوڵەتییەكانی بگرێتەوە. هەروەك ئێستا لە رووماڵی رووداوەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەمەریكا، زانیاریی و كێبەركێی نێوان ترەمپ و بایدەن و دیبەیتەكان، زۆر بە باشی دەگوازێتەوە و لە روانگەیەكی كوردستانیش هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكات.
د. سەپان ئەوەشی گوت "كوردستان24 یەكێكە لە شاشە جوانەكان و سەركەوتوو بووە، تەنانەت لە سەر ئاستی وێبسایت و رادیۆكەشی. بەڵام نابێ ئەوەمان لەبیربچێت مانەوەی تەلەڤزیۆن، لە ئاستێكی باش، پێویستی بە پشتیوانی باش هەیە، كەناڵەكانی وڵاتانی پێشكەوتوو، بە بوودجە و پشتیوانیەكی گەورە بەڕێوەدەچن".