پێشه‌وا هه‌ورامانی: په‌كه‌كه دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
"ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی كێیه؟" ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، "پێشه‌وا هه‌ورامانی" گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاراسته‌ی رایگشتی هه‌رێمی كوردستانی كرد و گوتیشی: "په‌كه‌كه دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، پارتی كرێكارانی كوردستان پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی له رێگه‌ی هێڵی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی به‌نده‌ری "جه‌یهان"ی توركیا په‌كخست.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو رۆژ دواتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانی به كرده‌وه‌یه‌كی "تیرۆریستی" وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، "دۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن".
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و ره‌فتاره‌ی په‌كه‌كه زیانگه‌یاندنه به هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌ی رۆزی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌و باسی له‌وه‌شكرد، ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نیا زیان له خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات، به‌ڵكو به زیان بۆ خودی په‌كه‌كه‌ش ده‌شكێته‌وه، چونكه پاساوێكی به‌هێز ده‌داته ده‌ست ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی به هاوسۆزه‌كانی په‌كه‌كه له ئه‌وروپا بڵێت، ئه‌وه ره‌فتاری په‌كه‌كه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، په‌كه‌كه له باكووری كوردستان تا ئێستا یه‌ك خۆپیشاندانی بۆ داوای ئازادكردنی "سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش" رێك نه‌خستووه، كاتێك هه‌ده‌په زیاتر له (80) كورسی په‌رله‌مانی توركیای به‌ده‌ستهێنا، زۆر داوایان لێكرا به‌شداری له حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام په‌كه‌كه رێگری كرد. له رۆژئاوای كوردستانیش، هه‌زاران گه‌نجی كوردی كرده قوربانی شه‌ڕی منبج و سه‌ره‌نجامیش راده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌دی كرده‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ئه‌وه‌شی گوت: "په‌كه‌كه ئه‌جێندایه‌كی خۆپه‌رستانه‌ی هه‌یه". ئه‌وان له سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، به ئامانجی لاوازكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.