سالار عوسمان: په‌كه‌كه دووبه‌ره‌كییه‌كی زۆری له‌ناو كورد ناوەتەوە و هیچیشی به‌ده‌ستنه‌هێناوه
K24- هه‌ولێر:
له باره‌ى هێرش و هه‌وڵه‌كانى په‌كه‌كه بۆ تێكدانى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان سالار عوسمان، نووسەر و چاودێری سیاسی له كاتی به‌شداربوونی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 گوتى"ئه‌و لۆژیكه‌ى په‌كه‌كه كاری پێده‌كات، لۆژیكى شه‌ڕه، له‌كاتێكدا ئه‌و لۆژیكه‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات لۆژیكى ئاشتییه، ئه‌و دوو لۆژیكه له‌مێژه له‌كێشه دان، هه‌رچه‌نده جار به‌جار دانوستانی كه‌میش له‌نێوانیان كراوه، به‌ڵام به‌رهه‌مدار نه‌بوون و ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌دی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، كه لۆژیكى شه‌ڕ زاڵتره له لۆژیكیى ئاشتی".
سالار عوسمان جه‌ختی كرده‌وه، "په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕوونی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری پێوه دیاره، هاوكات گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ره‌تانی مێژووییه، بۆیه پێویسته پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین، كه ئێمه له‌كوێین و ئه‌وان "په‌كه‌كه" له‌كوێن؟، ئێمه له ناو خاكی خۆمانین له هه‌رێمی كوردستان و له‌ناو حكومه‌ت و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانمان ده‌ئاخڤین، له‌كاتێكدا ئه‌وان هاتوونه‌ته باشووری كوردستان و وه‌ك میوان، یانیش هێزێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌هاتوون، ئه‌گینا پێشتر بوونی په‌كه‌كه لێره تا راده‌یه‌ك قبووڵكراو بوو و هاوكاریشیان كراوه، به‌ڵام ئێستا په‌كه‌كه ده‌ستی به‌شه‌ڕ كردووه و وه‌ك له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه، په‌كه‌كه هاتووه و ده‌یه‌وێت خۆی بسه‌پێنێت، ده‌ست بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان ببات".
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات قابیلی قبووڵ نییه، چونكه هێزێكه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و شه‌رعیه‌ته و له پرنسیپه هاوچه‌رخه‌كانی سیاسه‌ته‌وه دووره.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه ئاخۆ وێڕای ئه‌و رووبه‌ره جوگرافییه فراوانه و زۆری ژماره‌ی دانیشتوانی باكووری كوردستان، بۆچی تا ئێستا له‌وێ هیچ نه‌كردووه و ده‌یه‌وێت شه‌ڕ به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشێت؟ سالار عوسمان گوتی: "له‌پاڵ ئه‌م پرسیاره‌دا سه‌دان پرسیاری دیكه هه‌ن، له‌وانه‌ش: په‌كه‌كه چۆن كێشه‌ی له‌گه‌ڵ په‌سه‌كه خوڵقاند؟ په‌كه‌كه چۆن توانی دابمه‌زرێت و به‌و خێراییه گه‌شه بكات؟ هۆكاری داڵده‌دانی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ چی بوو؟ دواجار په‌كه‌كه و ئێران و سووریا پاشانیش دابڕانی به‌شێكی زۆریان به‌لای ئێران‌دا بۆچی؟ دواتریش په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای عێراق و ئه‌و سازشه‌ی كه ده‌یكات، به‌تایبه‌ت له پرسی شنگال چی له‌پشته؟ كیشه‌كانی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ كوردانی باكوور چین؟ بۆچی په‌كه‌كه باوه‌ڕی به ئاڵای كوردستان نییه؟ بۆچی به زمانی كوردی قسه ناكات؟ بۆچی مانیڤێستی په‌كه‌كه په‌یوه‌ندی به خاك، ئاڵا، بوونی مرۆڤی كورد و جوگرافیای كوردستانه‌وه نییه؟ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه ده‌مانبه‌نه‌وه بۆ ناو یه‌ك حه‌قیقه‌ت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نییه، ئه‌مه‌ش زۆر به‌ڕوونی له نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه و باسیان ده‌كات، په‌كه‌كه زیاتر له 20 جۆره په‌ڕۆی هه‌یه و به ئاڵا ده‌یزانێت، ته‌نیا ئاڵای كوردستان به ئاڵای خۆی نازانێت، بۆیه پێویسته ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی هه‌موو كوردانی باكوور، سه‌رجه‌م كورده‌كان و ته‌واوی سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان بكرێت، كه بۆچی په‌كه‌كه ئه‌و هه‌موو په‌ڕۆیانه به ئاڵا ده‌زانێت و ئاڵای كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه؟".
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش كه په‌كه‌كه بۆچی وازی له باكووری كوردستان هێناوه؟ ئه‌و نووسەرە ئاماژه‌ی به‌وه دا، "په‌كه‌كه له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵگیرساند، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و وه‌ڵامه مێژووییه‌ی ئۆجه‌لانمان له‌بیر بێت كه گوتی: "دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌نجه‌ره له پشتی عه‌ره‌ب ده‌درێت"، بۆیه پێویسته هه‌موومان په‌كه‌كه بخه‌ینه به‌رده‌م یه‌ك حه‌قیقه‌ت، كه دێنه هه‌رێمی كوردستان بۆچی هاریكاری له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێم ناكه‌ن و گونده‌كان ئاوه‌دان ناكه‌نه‌وه؟".
سالار عوسمان له قسه‌كانیدا گه‌ڕایه‌وه بۆ مێژوو و گوتی: "په‌كه‌كه له ده‌ستپێكی راپه‌ڕینه‌وه پردی ئێمه‌ی ته‌قانده‌وه، قوتابخانه و گونده‌كانی ئێمه‌ی وێران‌كرد، دژی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ستایه‌وه، په‌كه‌كه منداڵی له سنووری هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌ڕفاند و ناوی منداڵی كوردی ده‌گۆڕی، كه یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته سیاسییه‌كانی په‌كه‌كه ناوگۆڕینه، له‌ڕووی سایكۆلیجی، كۆمه‌ڵناسی، سۆسیۆلۆجی، سیاسی و ده‌روونییه‌وه هه‌میشه هه‌وڵی گۆڕینی تاكی كوردی داوه، بۆیه دیسانه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌كه‌كه ئه‌وه‌مان بۆ پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی نییه".
باسی ئه‌وه‌شی كرد، "دامه‌زراندنی په‌كه‌كه تا ئێستا به‌سه‌ر دوو قۆناغدا دابه‌ش ده‌بێت، له قۆناغی ده‌ستپێكی دامه‌زراندنییه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر هاوكاری په‌كه‌كه‌ی كرد، ئه‌و كات تێگه‌یشتنێك لای پارتی و بارزانی هه‌بوو، كه په‌كه‌كه هێزێكه بۆ كورد و كوردستان تێده‌كۆشێت، به‌ڵام كاتێك په‌كه‌كه ئه‌و قۆناغه و گه‌وره‌تر ده‌بێت و ده‌ستی به سه‌رچاوه‌ی ئابووری ده‌گات و هێزی مرۆیی زیاد ده‌كات و جوگرافیایه‌كی دیاریكراوی ده‌بێت، په‌كه‌كه شه‌ڕ به كوردستان ده‌فرۆشێت، به‌ڵام ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كرد و پێمان گوت بۆچی وا ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌مه هه‌مووی له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه "كاتێك په‌كه‌كه دامه‌زرا ئێمه هاوكاریمان كرد، كاتێكیش شه‌ڕمان پێ ده‌فرۆشێت ده‌مانه‌وێت گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین"، به‌ڵام كاتێك گرنگی به گفتوگۆ ناده‌ن و گوێی بۆ ناگرن و دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كانمان و خه‌ڵكی ئێمه شه‌هید ده‌كه‌ن و ره‌ز و باخی خه‌ڵك له‌ناو ده‌به‌ن، ده‌بێت ئێمه له دانوستان له‌گه‌ڵیان قووڵتر بین، كاتێكیش ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ بكه‌ین، ئیمه له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین، بۆیه ده‌ڵێم: پێویسته ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌ده‌رفه‌ت وه‌ربگیرێت، به‌ڵام له دوا ئه‌نجامیشدا یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزێكی خۆسه‌پێنه‌ر قبووڵ ناكات، دووه‌م: له‌به‌رده‌م شكاندنی هه‌یبه‌تی یاسا و شه‌رعیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ نابین، ئێمه به‌رپرسین به‌رامبه‌ر پارێزگاریكردن له خه‌ڵك، حكومه‌ت و خاكی نیشتمانی خۆمان".
سه‌باره‌ت به پرسیارێكیش له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی، كه په‌كه‌كه به رێكخراوێكی ماركسیست ده‌زانرێت و حه‌شدی شه‌عبیش به هێزێك كه باوه‌ڕی به ویلایه‌تی فیقهی هه‌یه، ئاخۆ چی ئه‌و دوو هێزه‌ی له‌ده‌وری یه‌ك كركردووه‌ته‌وه و له‌بری ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات، هاوكاری پلانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات كه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ببات؟ سالار عوسمان گوتی: "په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه، دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و ببێته هێزی ئه‌ڵته‌رناتیڤ و خۆسه‌پێنه‌ری به‌ده‌ر له یاسا له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه نالۆژیكه‌ی كه هه‌یه‌تی له به‌شه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كوردستان جێی بكاته‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "باشووری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به درێژایی مێژوو به‌شه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان بووه، هه‌ر هێزێك كار بۆ دژایه‌تی ئه‌و هه‌رێمه بكات، هێزێكی دژه نه‌ته‌وه‌یه، چونكه ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بریتییه له به‌شه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمیانییه‌كه و به یاسا و هه‌ڵبژاردن پێكهێنراوه، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی دروشمی دژ به هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه له دژی پڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كوردستانن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ره‌خنه و دژایه‌تیكردن دوو شتی جیاوازن، پشتگیری ئه‌وانه ده‌كه‌م كه ره‌خنه ده‌گرن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌تی نیشتمانی خۆیان بزانن، حزبه سیاسییه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی كوردستان به حزبی سیاسیی نیشتمانی بزانن، به‌ڵام ره‌خنه‌یان لێ بگرن، ئه‌گه‌ریش ده‌یانه‌وێت ببنه جێگره‌وه، با له‌رێگه‌ی دیموكراتیه‌ت، هێزی نه‌رم، ئاشتی و هه‌ڵبژاردنه‌وه بێنه ناو ئه‌و پرۆسه شه‌رعییه".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش، ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه په‌كه‌كه توانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ببات، له‌كاتێكیشدا كه هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی یاساییه‌وه سه‌ر به عێراقی فیدراڵه، ئاخۆ ئه‌وكات حكومه‌تی عێراق رێگه به په‌كه‌كه ده‌دات كه وه‌ك هێزێكی بیانی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێت و ببێته جێگره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم؟ سالار عوسمان گوتی: "حكومه‌تی عێراق رێگه به‌وه نادات، به‌ڵام نه‌غمه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه كه هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌دات".
گوتیشی: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین په‌كه‌كه له باكووری كوردستان خه‌باتی خۆی بكات و ئه‌وپه‌ڕی رێزیشی لێ ده‌گرین".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه به درێژایی مێژوو په‌كه‌كه چی پێشكه‌شی باكووری كوردستان كردووه؟ سالار عوسمان گوتی: "په‌كه‌كه دووبه‌ره‌كییه‌كی زۆری له‌ناو كورد بڵاو كردووه‌ته‌وه و هیچ ده‌ستكه‌وتێكیشی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌سه‌دان كه‌سی له باكووری كوردستان به شه‌هیدكردن داوه و خوێنی به‌هه‌ده‌ر داون".
H.B