نادال ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

رافایل نادال لە یەکەمین یاریی پاڵەوانیەتی تێنسی ماستەرزی پاریسی فەڕەنسا توانی بردنەوە بەدەست بێنێت و کۆی بردنەوەکانی لە کاروانی وەرزشیدا گەیاندە 1000 بردنەوە.

تێنسزانە ئیسپانیەکە ئەو کاتەی تەمەنی تەنها 15 ساڵ بوو وەکو یاریزانی پیشەگەر بەشداری یارییەکانی کرد و لە تەمەنی 18 ساڵیدا توانی پلەی دووەمی جامی دەیڤس بەدەست بێنێت، هەروەها نادال بۆ جاری یەکەم لە تەمەنی 19 ساڵیدا بەشداری پاڵەوانیەتی کراوەی فەڕەنسای کرد و یەکەم ناسناوی پیشەگەرایەتی بەدەست هێنا. ئەو تێنسزانە دوای بەشداری کردنی لە ماستەرزی 1000 خاڵی پاریس کە دوایین ماستەرزی ئەمساڵە، لە یەکەم یارییدا شکستی بە رکابەرەکەی هێنا و توانی یاریی ژمارە 1000 لە ژیانی پیشەگەریدا بباتەوە و لە پاڵ هەر یەکە لە جەیمی کۆنۆرز 1274 بردنەوە، رۆجێر فێدرەر 1242 بردنەوە، ئیڤان لیندل 1068 بردنەوە، نادال بووە چوارەم تێنسزانی پیشەگەر ژمارەی بردنەوەکانی بگەینێتە 1000 بردنەوە.

نادال ئەمساڵ دوای بردنەوەی ناسناوی گراندسلامی رۆلاند گارۆس، توانی کۆی ناسناوەکانی گراندسلام بگەینێتە 20 ناسناو و لەگەڵ رۆجێر فێدرەر ژمارەی ناسناوەکانی یەکسانکردەوە.