ڤینسیۆس: بیر له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ فلامینگۆ ده‌كه‌مه‌وه
ڤینسیۆس جۆنیۆر یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید له زنجیره‌یه‌ك لێدوانی دا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه جیرارد پیكێ له ده‌ره‌وه‌ی ریال مه‌درید باشترین یاریزانی دڵی به‌رگرییه.
ڤینسیۆس ده‌شڵێت: هه‌میشه له‌وكاتانه‌ی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌كان یان دۆخێكی ناخۆش ده‌بمه‌وه مارسێلۆ و كاسێمیرۆی هاونیشتیمانم یارمه‌تیم ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام پشتگیرم ده‌كه‌ن.
ڤینسیۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و له گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهان یاری ده‌كات و ره‌خنه‌كانیش به سرووشتی ده‌زانێت، ده‌شڵێت: زۆرجار دوای یارییه‌كان كاتێك له ڕێگه‌ی تیڤی یان سۆشیاڵ میدیا سه‌یر ده‌كه‌م ته‌نیا ره‌خنه له من ناگیرێت یاریزانه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو بێنزێما و مارسێلۆ و ئه‌وانیتریش رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه چونكه ئێمه له باشترین یانه‌ی جیهان یاری ده‌كه‌ین.
له باره‌ی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ریال مه‌درید، ڤینسیۆس ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بتوانم له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكه‌م زۆر دڵخۆش ده‌بم، به‌ڵام من جارێ ته‌مه‌ن 20 ساڵه و رۆدریگۆ 19 ساڵه، بۆیه ده‌رفه‌تی باشمان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین یاری بكه‌ین، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئاسان نییه، چونكه له سه‌رجه‌م هێڵه‌كان ریال مه‌درید خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی به ئه‌زموونه.
ڤینسیۆس له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشی له‌گه‌ڵ كه‌ریم بێنزێما هه‌یه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی یاریگه‌كان، ده‌شڵێت: نێوانم له‌گه‌ڵ لوكاس ڤاسكێز و لوكا مۆدریچ ـیش خۆشه و زۆرجار به‌یه‌كه‌وه نان ده‌خۆین.
ڤینسیۆس له كۆتایی لێدوانه‌كانیدا گوتی: هه‌میشه بیری یانه‌ی فلامینگۆ ده‌كه‌م و رۆژێكدا دێت بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و یانه‌یه، چونكه من له‌و یانه‌یه په‌روه‌رده بوومه و هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌م.
ڤینسیۆس له هاوینی 2018 له یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلییه‌وه به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه به‌شداریی له 78 یاری كردووه، 10 گۆڵ و 4 ئاسیستی هه‌یه.