ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێك له هه‌ولێر له منداڵێك ده‌دات و جێیده‌هێڵێت
K24 - هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كی گه‌لاوێژی شاری هه‌ولێر، رۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپل ڤێكترای جانتا، كه له كامێرای چاودێری ده‌رده‌كه‌وێت، له منداڵێك ده‌دات و جێیده‌هێڵێت.
منداڵه‌كه كچێكی 4 ساڵ و 3 مانگه، ناوی لیا رێبین سدیقه، كه دوای رووداوه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر، له پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه، كه له‌سه‌ر جه‌رگییه‌وه تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌وه بووه.
رێبین سدیقی باوكی لیا، كه نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی گه‌لاوێژی شاری هه‌ولێرن، به كوردستان24ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێری 5:10 خووله‌كی رۆژی هه‌ینی بووه، كچه‌كه‌ی ویستوویه‌تی له كۆڵان بپه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كانی به‌رامبه‌ریان، به‌ڵام ئۆتۆمبێله ڤێكترا سووره‌كه لێیده‌دات، دواتریش منداڵه‌كه به‌رده‌بێته‌وه و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
وه‌ك له كامێراكانی چاودێریش ده‌رچووه، دوای ئه‌وه‌ی لیا ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، هه‌ردوو تایه‌ی پێشه‌وه و دواوه‌ی لای شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه، به‌سه‌ر جه‌سته‌ی لیای 4 ساڵان ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه تووشی خوێنه‌به‌ربوونی ناوه‌وه بووه.
باوكی لیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له خوێنه‌به‌ربوونه‌كه هیچ شوێنێكی نه‌شكاوه، ده‌شڵێت: "ئێستا لیا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوایه، ته‌ندروستی هه‌ندێك باشتر بووه، به‌ڵام جه‌سته‌ی ئه‌و منداڵه ناسكه ژێر تایه‌ی ئۆتۆمبێل بكه‌وێت حه‌تمه‌ن ئازاری هه‌بووه".
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی سكاڵاش رایده‌گه‌یه‌نێت، پۆلیسی له رووداوه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ڤیدیۆی كامێراكانی چاودێری پێداون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه به روونی ده‌رنه‌كه‌وتووه تا ئێستا نه‌توانراوه ئۆتۆمبێله‌كه و شۆفێره‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه به‌لای كه‌مه‌وه شۆفێره‌كه ده‌بووایه رابگرێت و بزانێت چی روویداوه، چونكه گیانی منداڵێك كه‌م نییه و ناكرێت به‌و جۆره كه‌مته‌رخه‌می له لێخوڕینی ئۆتۆمبێل هه‌بێت، ئێستاش لێكۆڵینه‌وه و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌رده‌وامه.