ته‌نیا له مانگی رابردوودا له مه‌رزی كێلێ 64 ته‌ن خۆراكی نه‌شیاو ره‌وانه‌ی ئێران كراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندرووستی ئیداره‌ی "راپه‌ڕین"، ته‌نیا له مانگێكدا (64) ته‌ن كه‌لوپه‌ل و خۆراكی نه‌شیاو بۆ خواردن ره‌وانه‌ی ئێران كراوه‌ته‌وه.
ته‌ندرووستی "راپه‌ڕین" رایگه‌یاند، لیژنه‌كانی پشكنینی خۆراك، له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) توانیویانه، (64) ته‌ن خۆراكی جۆراوجۆر و نه‌شیاو بۆ خواردن ده‌ستنیشان بكه‌ن و ره‌وانه‌ی ئێرانیان بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و خۆراك و مادده به‌سه‌رچوو و نه‌شیاوانه به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌یان له بازاره خۆجێیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كراوون.
پرسی هێنانی ده‌رمان و كه‌رسته‌ی خۆراكی و كاڵای به‌سه‌رچووی ئێرانی یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی توندوتۆڵكردنی رێكاره‌كانی هاورده‌كردنی خۆراك و دامه‌زراندنی سیستمی كوالێتی جۆری، هه‌وڵیداوه بنبڕی بكات.