مامۆستا جه‌عفه‌ر: قه‌ندیل ئه‌نقه‌ره نــاهه‌ژێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، مامۆستا جه‌عفه‌ر، رایگه‌یاند، دوای ده‌ركه‌وتنی هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو و دروونه‌كان، چیدیكه بوارێك بۆ خه‌باتی چه‌كداری نه‌ماوه و په‌كه‌كه له كونه‌ماسی و هه‌ڵه‌بجه و قه‌ندیله‌وه هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره درووست ناكات.
مامۆستا جه‌عفه‌ر، له "ژووری هه‌واڵه‌كانی كوردستان24" میوانی "فه‌رهاد ره‌سوڵ"ی بێژه‌ر بوو، ئه‌و له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی بێژه‌ری "كوردستان24"دا گوتی: پێش هه‌ر شتێك من دژی براكوژیم، پێویسته كێشه‌كان به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن. زه‌بر و توندوتیژی له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه. خه‌ڵكی كوردستان دووچاری سه‌دان قه‌یران و كێشه‌ن، هه‌رێمه‌كه به‌رگه‌ی بارگرژی زیاتر ناگرێت.
گوتیشی: پێویسته پارتی كرێكارانی كوردستان، خه‌باتی خۆیان به‌رنه‌وه بۆ باكوور، ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه سه‌نگه‌ریان گواستووه‌ته‌وه بۆ باشوور. پێویسته هه‌موو لایه‌ك، سه‌ركردایه‌تی كورد، هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، پرۆسه‌ی ئاشتیی له توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه و ده‌روویه‌ك بۆ ئاشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌كه‌كه بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: كێشه‌كه له‌وه‌دایه، په‌كه‌كه ده‌وڵه‌ته له ناو ده‌وڵه‌تدا. ئه‌وان خۆیان به میوان نازانن، به‌ڵكو خۆیان لێبووه‌ته خاوه‌ن ماڵ و حكومه‌تی هه‌رێمیش به میوان ده‌زانن.
مامۆستا جه‌عفه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كات و سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كداری به‌سه‌رچووه. پێویسته په‌كه‌كه ستراتیژی خۆی بگۆڕێت و نموونه‌شی به‌وه هێنایه‌وه، كه دوای كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له 1988، سوپای عێراق به چه‌كی كیمیایی توانیبووی هێزی پێشمه‌رگه بشكێنێت، له هه‌ر شوێنێكیش خه‌باتی چه‌كداری بووبێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌رێنی نه‌بووه، له جه‌زائیر حكومه‌تێكی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام چ جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه. له 1976ه‌وه كاتێك هێلیكۆپته‌ر هات، ئیدی زۆر ئه‌سته‌م بوو، پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ری بوه‌ستێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مامۆستا جه‌عفه‌ر، باسی باكووری كوردستانی كرد و گوتی: له باكوور چیای به‌رزتر و دۆڵی قوڵتر و دارستانی چڕتر هه‌ن، پێویسته په‌كه‌كه بگوازێته‌وه و واز له هه‌رێمی كوردستان بهێنێت.
جه‌ختیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌ز ده‌كات كێشه روونه‌دات. بۆیه سینگفراوان بووه له هه‌مبه‌ر مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه. پێویسته هه‌موو كورد فشار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشێكی ئاشتیی بێته ئاراوه و ده‌رووییه‌ك بكرێته‌وه.
به رای مامۆستا جه‌عفه‌ر، خه‌بات ئه‌وه‌یه، كه هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا ده‌یكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له قه‌ندیل ده‌ستی داوه‌تێ.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری قه‌ندیل و بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه له‌سه‌ر بڕیار و سیاسه‌تی توركیا، مامۆستا جه‌عفه‌ر، گوتی: ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت، خه‌باتی مه‌ده‌نییه، نه‌ك ئه‌وه‌ی له قه‌ندیل هه‌یه. په‌كه‌كه له كونه‌ماسی و هه‌ڵه‌بجه و قه‌ندیل و شارباژێڕ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره نابێت و ناتوانێت ئه‌نقه‌ره بهه‌ژێنێت.