كۆرتوا هۆكاری راسته‌قینه‌ی شكسته‌كانی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
كۆرتوای گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شكسته‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی یاریزانه‌كانیان رووده‌دات، ده‌شڵێت: ئه‌و هه‌موو فشاره به‌رده‌وامه‌ی یاریزانه‌كان له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروستی ده‌كه‌ن به زیان به سه‌رخۆمان دا شكاوه‌ته‌وه.
كۆرتوا كه ئه‌م وه‌رزه له كۆی 8 یاری 9 گۆڵی لێكراوه، شه‌وی رابردووش چوار گۆڵی لێكرا و به ئه‌نجامێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تووشی شكست بوون.
له‌مباره‌یه‌وه گۆڵپارێزه به‌لجیكایه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: هه‌ست ده‌كه‌م كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه به به‌رده‌وامی هێرش بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر ده‌به‌ین، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی هێرشی پێچه‌وانه‌مان له‌سه‌ر بكرێت و گۆڵمان لێ بكرێت.
كۆرتوا گوتیشی: له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو هێرش و په‌له‌كردنه بۆشایی له هێڵه‌كانی دواوه‌ی ریال مه‌درید دروست ده‌بێت، به‌رامبه‌ر یانه‌كانی هۆیسكا و مان سیتی و كادێز تووشی هه‌مان هه‌ڵه بووین.
كۆرتوا ده‌شڵێت: پێویسته شێوازی یاریكردنمان بگۆڕین و به هه‌مان ئه‌و شێوازه یاری بكه‌ین كه له دوای كه‌ره‌نتین له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشتین، چونكه ئه‌وه چه‌ندان یارییه ئێمه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو فشاره‌یه‌ی دروستی ده‌كه‌ین تووشی شكست ده‌بین.