له تیروپشكی جامی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز كه‌وته مه‌ترسی
تیروپشكی جامی تۆپی پێی عێراق راكێشرا و یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێر ئه‌ركیان ئاسانه، به‌ڵام یانه‌ی نه‌روۆز له یارییه‌كی قورس میوانداریی یانه‌ی ته‌ڵه‌به ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9 نۆڤێمبه‌ری 2020، له شاری به‌غدا، ده‌سته‌ی كاتی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی تیروپشكی جامی عێراقی بۆ یانه به‌شداربووه‌كان راكێشا، یانه‌كانی هه‌ولێر له قۆناخی 32ـی پاڵه‌وانێتییه‌كه له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی نه‌فتی میسان ده‌كات.
یانه‌ی نه‌روۆزیش له شاری سلێمانی له ئه‌ركێكی سه‌خت رووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌ڵه‌به ده‌بێته‌وه، زاخۆش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئه‌مواج موسڵ.
یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی به‌هۆی هه‌فته‌ی فیفا و ئه‌نجامدانی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ستاوه و بڕیاره له
رۆژانی 17 و 18 ـی ئه‌م مانگه یارییه‌كانی جامی عێراق به‌ڕێوه‌بچن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به‌یه‌ك قۆناخ ده‌بێت و له كاتی یه‌كسانبوونیش راسته‌وخۆ یارییه‌كان ده‌چێته لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی دیكه‌ی جامی عێراق به‌مشێوه‌یه‌یه:
ئه‌مانه‌ی به‌غداد- دیوانیه
خالس- شوڕته
جماهیر – مینا
بابل – حدود
ئه‌سیر – نه‌فت
جه‌نائن بابل- زه‌وڕا
سناعات كاره‌با – نه‌فتی ناوه‌ڕاست
مه‌سافی – قوه‌ی جه‌وییه
جۆڵان – نه‌جه‌ف
شه‌رگات – سه‌ماوه
هیندیه - كه‌رخ
شه‌هره‌بان- نه‌فت به‌سڕه
قاسم – كاره‌با