ئەحمەد سەفار: ئەم هەفتەیە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز دەدات
K24- ھەولێر:
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی پڕۆژه یاسای قه‌رز و دابه‌شكردنی مووچه یه‌كلاكرده‌وه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ره‌نگه رۆژی چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای قه‌رز بدرێت و ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ش بكرێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق روونیشی كرده‌وه، دوای گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای قه‌رز، چوارشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و ئه‌وكاته‌ش حكومه‌ت توانای دابه‌شكردنی مووچه‌ی ده‌بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه، كه‌شێكی ئه‌رێنی له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌بووه و زامنكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌می هه‌ردوو لایه‌ن بوو.