تره‌مپ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای له‌كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به بڕیارێك مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی لادا و كریستۆڤه‌ر سی میلله‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری له شوێنی ئیسپه‌ر وه‌ك وه‌زیری به‌رگری به وه‌كاڵه‌ت ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ له دوو تویتی جیاوازدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و له‌كێكیان نووسیویه‌تی: "كریس كارێكی باش ده‌كات،! مارك ئیسپه‌ر كاره‌كه‌ی به‌كۆتا هات، ده‌مه‌وێت سوپاسی بكه‌م بۆ خزمه‌ته‌كه‌ی".
هاوكات له تویتێكی دیكه‌شدا تره‌مپ نووسیویه‌تی: "جێگای خۆشحاڵی منه كه كریستۆڤه‌ر سی میلله‌ر، ئه‌و به‌ڕوه‌به‌ره‌ی رێزێكی گه‌وره‌ی ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ده‌ستهێناوه "كه كۆنگرێسیش به‌كۆی ده‌نگ جه‌ختیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه"، ده‌بێته وه‌زیری به‌رگری به وه‌كاله‌ت و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بڕیاره ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی كاتێكی كه‌میان به‌ده‌سته‌وه ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات جێ بهێڵن و جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بێت و پێكهاته‌ی ئیداره‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
H.B
I am pleased to announce that Christopher C. Miller, the highly respected Director of the National Counterterrorism Center (unanimously confirmed by the Senate), will be Acting Secretary of Defense, effective immediately..
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 9, 2020