نرخی زێڕ ھەڵكشا

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەھۆی راگەیاندنی تاقیكردنەوە ڤاكسینێكی كۆرۆنا كە كاریگەری ئەرێنی ھەبووە، دوێنێ نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

ئەمڕۆ نرخی زێر لە بازاڕەكانی كوردستان بەمشێوەیە:

يه ك ئۆنسى زێڕ(31.1)غرام به1880$ دۆلاره

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 387000 دیناری عێراقیی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 333000 دیناری عێراقیی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 283000 دیناری عێراقیی 

دوای ئەوەی دوو کۆمپانیا دوێنێ هەواڵی ئەوەیان راگەیاند ڤاکسینێکیان کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە کە لەسەر زیاتر لە 43 هەزار کەس تاقیکراوەتەوە، لەسەر 90%ـی ئەوانەی ڤاکسینەکەیان پێدراوە، کاریگەریی هەبووە، ئەمەش نرخی زۆری زۆر دابەزاند، بەجۆرێک دوێنێ نرخی زێڕی عەیار 21 لە هەولێر گەیشتە 325 هەزار دینار، بەڵام دواتر جارێکی دیکە کەمێک بەرزبووەوە.