ڤاكسین نرخی نەوتی بەرزكردەوە

نرخی نەوت نزیكەی 8% بەرزبووەوە

K24 - ھەولێر

لە میانی مامەڵەكانی دووشەممەدا، نرخی نەوت بەھۆی راگەیاندنی دۆزینەوەی ڤاكسین نزیكەی 8% بەزبووەوەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە دابەزی.

لە مامەڵەكانی ئەمڕۆی بازاڕی نەوتدا و بەھۆی مەترسی خواست لەسەر بەنزین لە ئەوروپا و و ئەمەریكا، جارێكی دیكە دابەزی، نەوتی خاوی تێكساس 55 سەنت دابەزی كە یەكسانە بە 1.4% و ھەر بەرمیلێك بە 39.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ھەرچی گرێبەستە داھاتووەكانی نەوتی برێنتە 44 سەنت دابەزی كە یەكسانە بە 51 و ھەر بەرمیلێك بە 41.96 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بەڵام دوێنێ بەھۆی ئەنجامە ئەرێنییەكانی تایبەت بە دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا، لە میانی مامەڵەكانی دووشەممەدا نرخی نەوت بەراورد بە 5 مانگی رابردوو گەورەترین قازانجی لە رۆژێكدا تۆماركرد، بەجۆرێك گرێبەستەكانی خاوی برێنت لە میانەی دوایین مامەڵەكاندا 2.95 دۆلار بەرزبووەوە، بەو جۆرەش ھەر بەرمیلێك بە 42.40 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیلی نەوتی تێکساس 8.48% بەرزبووەوە و ھەر بەرمیلێك بە 40.29 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.