سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له شاى به‌حرێن و سه‌رۆكى فه‌له‌ستين ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/11/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌يه‌كدا بۆ خاوه‌نشكۆ شا حه‌مه‌د بن عيسا ئال خه‌ليفه، شاى به‌حرێن، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌لى به‌حرێن كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مير خه‌ليفه بن سه‌لمان ئال خه‌ليفه، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌حرێن و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵيان ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى.
له نامه‌يه‌كى ديكه‌دا بۆ مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌له‌ستين، نێچيرڤان بارزانى به‌ناوى خۆيان و گه‌لى كوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له مه‌حمود عه‌باس و گه‌لى فه‌له‌سين و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سائيب عوره‌يقات، سه‌ركرده و گه‌وره دانوستانكارى فه‌له‌ستينى كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵيان ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.