وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی: 28 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

هه‌ولێر له‌ مردن و دهۆك له‌ تووشبوون یه‌كه‌من

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (261)ی تایبه‌ت به‌ ره‌وشی كۆرۆنای له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه‌، 5967 پشكنینی نوێ كراوون، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ دهۆك و كه‌مترینیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوونه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌: 686 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون. له‌ باره‌ی مردنیشه‌وه‌ هاتووه‌: 28 كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ زۆرترینیان له‌ هه‌ولێر بوونه‌ و ژماره‌یان 10 كه‌س بووه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه‌. به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، هه‌ولێر له‌ مردن و دهۆك له‌ تووشبوون له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.

پوخته‌ی ئاماره‌كه‌

پشکنین: (٥٩٦٧ پشکنینی نوێ)

- (٢٠٣٤) هەولێر

- (١٠٨٢) سلێمانی

- (٢٥٨٨) دهۆك

- (٤٥) هەڵەبجە

- (١٧٣) گەرمیان

- (٤٥) ڕاپەڕین

* تووشبوو: (٦٨٦ تووشبووی نوێ)

- (١٩٣) هەولێر

- (١٨٩) سلێمانی

- (٢٤٦) دهۆك

- (١٥) هەڵەبجە

- (٣٦) گەرمیان

- (٧) ڕاپەڕین

* چاکبوون: (٤١١ چاکبوون)

- (١١٠) هەولێر

- (٣٥) سلێمانی

- (٢١٢) دهۆك

- (٢٨) هەڵەبجە

- (٢٦) گەرمیان

- (٠) ڕاپەڕین

* مردن: (٢٨ مردن)

- (١٠) هەولێر

- (٨) سلێمانی

- (٥) دهۆك

- (٠) هەڵەبجە

- (١) گەرمیان

- (٤) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١       

پشکنین ٧٢٨٥٨٦          

تووشبوون ٨٨٤٥٦                  

چاکبوون ٥٤٤٥٨           

لەژێر چارەسەر ٣١٢١٠            

مردن ٢٧٨٨