بابەشێخی نوێی ئێزدییەكان دیاریكرا
K24 – دھۆك
عەلی ئەلیاس حەجی ناسر، وەك بابەشێخی ئێزدییەكان دیاریكرا.
ماھیر شنگالی، پەیامنێری كوردستان24، رایگەیاند، دوای چەند رۆژێك گفتوگۆ و راوێژكردن لەناو ئێزدییەكان، ئەمڕۆ عەلی ئەلیاس حەجی ناسر، وەك بابەشێخی ئێزدییەكان دیاریكرا.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو كەسەی دەبێتە بابەشێخی ئێزدییەكان دەبێ شارەزایی زۆری لە ئایینی ئێزدییەكان ھەبێت و رۆڵی گرنگی لەناو ئێزدییەكان ھەبێ، یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانی بابەشێخ ئەوەیە دەبێ لە ھەموو رێوڕەسمە ئایینیەكانی ئێزدییەكان ئامادەبێت.
ژیاننامەی عه‌لی ئه‌لیاس حه‌جی ناسر بابەشێخی ئێزدییەكان:..
- عه‌لی ئه‌لیاس حه‌جی ناسر، رۆژی 5/12/1979 له شێخان له‌دایكبووه.
- له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینپه‌روه‌ری ئیزدی و له‌نێو جڤاكی ئێزدیان په‌روه‌رده بووه.
- خێزانداره و باوكی چوار منداڵه.
- باپیری له ساڵی 1920 تاكو 1954 و باوكیشی له ساڵی 1977 تاكو 1995 بابە شێخی ئێزدییان بوون.
-له قۆناغی شه‌شی سه‌ره‌تایی وازی له خوێندن هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئایینه‌كه‌یان بكات و له مناڵییه‌وه فێری قه‌ول و به‌یتی ئێزیان بووه، شاره‌زاییشی له‌سه‌ر هه‌موو قه‌ول و به‌یته‌كان هه‌یه.
- دوای كۆچی دوایی باوكی، چووه‌ته په‌رستگای لالش و به‌رده‌وام خزمه‌تی په‌رستگاكه كردووه و تا ئێستا 12 جار بووه‌ته چله‌گر.
- ئێستا به فه‌رمی یه‌كێكه له قه‌ولبێژه‌كانی ئێزدی.
- به‌شداری چه‌ندین خول و وۆركشۆپی تایبه‌ت به پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردن كردووه.
- خاوه‌ن په‌یامێكی دیار و ناسراوه له‌نێو ئایینه‌كه‌ی، كه پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو ئایینه‌كانه له هه‌رێمی كوردستان.
- شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌یه له هه‌موو رێوڕه‌سمه‌كانی ئێزدییان، به‌تایبه‌ت ئه‌و رێوڕه‌سمانه‌ی بابە شێخ ئه‌نجامیان ده‌دا.
- له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاماده‌ییه‌كی دیار و به‌رچاوی هه‌یه و زۆربه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆی چاره‌سه‌ریان ده‌كات.
- له رووی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه هه‌رده‌م بانگه‌وازی له گه‌نجانی ئێزدی كردووه رێز له خاك و نیشتمانی خۆیان بگرن.
- له رووی ئایین و فه‌لسه‌فه‌ی ئێزدییان به ده‌یان دیداری ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌بووه.
- له دوای جینۆسایدی ئێزدییان، رۆڵێكی دیار و به‌رچاوی هه‌بووه له خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان.