رامۆس و پێرێز له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی بڕیاری كۆتایی دهدهن
بریارە دووشەمەی داهاتوو فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئەو یانەیە لە پرێس کۆنفراسێکدا باس لە داهاتووی ئەو یاریزانە بکەن، بهشێك له هاندهرانی ریال مهدرید ترسیان لهوهیه ئهم دانیشتنه كۆنگرهی ماڵئاوایی رامۆس بێت.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاریی ئەوەی بڵاویکردووەتەوە، دووشەممەی داهاتوو لە شاری سێڤییا و لە شوێنی كهمپی راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیان، پرێس کۆنفڕانسێک لە نێوان پێرێزی سەرۆکی شاهانەکان و رامۆسی بەرگریکاری ئەو یانەیە بکرێت و لەو پرێس کۆنفڕانسەدا پێدەچێت داهاتوو ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی یەکلایی بکرێتەوە، چونکە دەنگۆیەکی زۆر هەیە کە هەردوولا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رێکەنەکەوتوون.
شاهانەکان ئەو یاریزانانەی تەمەنیان سەروی 30 ساڵ، گرێبەستەکانیان تەنها بۆ ماوەی یەکساڵ نوێدەکەنەوە، بە پێچەوانەوە رامۆس داوای دوو ساڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات و ئەگەر هەردوولا رێکنەکەون، ئەوا بەرگریکارەکەی مێرنگی هاوینی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت