"كومان پێش یارییه قورسه‌كه‌یان ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا"
سێرخیۆ بۆسکێتس ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە و لەوانەیە ماوەیەک لە یاریگەکان دوور بکەوێتەوە.
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردووە، سێرخیۆ بۆسکێتس ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەکەیان لە ئەژنۆی چه‌پی تووشی پێکان بووە و ئەستەمە بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئەڵمانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بەشداری بکات و بریاریشە ئەمڕۆ لەلایەن تیمی پزیشکی هەڵبژاردەکەیان، پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت.
سەرچاوەکانی ئیسپانیاش بڵاویان کردووه‌ته‌وه پێکانەکەی ناوەڕاستکارەکەی بارسێلۆنا قورسە و ئەستەمە بۆ یاریی هەفتەی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدریدیش لە گەڕی دەیەم بەشداری بکات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه كه زۆر به سێرخیۆ بۆسكێتس سه‌رسامه و به باشترین شێوه ئه‌ركی خۆی له نێو یاریگه ده‌گێڕێت.