له‌ رۆژی جیھانی قوربانییانی رووداوەكانی ھاتووچۆ چیرۆكی له‌ده‌ستدانی قاچه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه‌

ئەم ساڵ رووداوەكانی ھاتووچۆ كەمبوونەتەوە

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ رۆژی جیھانی قوربانیانی رووداوه‌كانی ھاتووچۆیە. گەنجێك چیرۆكی لە دەستدانی ھەر دوو قاچه‌كه‌ی ده‌گیڕێته‌وه‌، كە بە ھۆی سەرپێچی تووشی رووداوی ھاتووچۆ دەبێت و گوتەبێژی بەڕێوابەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێریش دەڵێت: ئەم ساڵ رووداوەكانی ھاتووچۆ بە بەراوەرد بە ساڵی رابردوو زۆر كەمی كردوە و هۆكاره‌كانیش ده‌خاته‌ڕوو.

15 ساڵە ژیانی بەم جۆرەیە و گیرۆدەی دەستی عارەبانە بووە، خەمبار تەمەنی 35 ساڵە و لە تەمەنی 18 ساڵی كە خێرایی بۆ ئەو مانایەكی دیكەی بوو بە ھۆی سەرپێچیەك لە رێگای ھیران- شەقلاوە تووشی رووداوی ھاتووچۆ دەبێت و بەم جۆرە ھەر دوو قاچی لە كار دەكەوێت، خەمبار دوای ئەو ساڵانە كە تێپەری دوو بابەتی بە لاوە گرینگە بە تایبەت بۆ گەنجەكان سەرپێچی و خێرایی و پاشان یارمەتیدانی ھاوڵاتیان لە كاتی رووداوی ھاتووچۆدا.

فازل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر گوتی: بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو لە سنووری پارێزگای ھەولێر رووداوەكان زۆر كەمترن. ئاماژەی بەوە كرد، ھۆكاریش پابەندبوونی شۆفێران بووە.

بە پێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە ساڵی 2020  لە پارێزگای ھەولێر زۆرترین ھاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری تێدا ئەنجام دەدرێت. بە ھۆی رووداوەكانی ھاتووچۆ 108 كەس گیانیان لە دەستداوە و 625  كەسی دیكەش بریندار بوونە.