نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە
K24 – ھەولێر
پێشبینی دەكرێت بۆ ساڵی داھاتوو نرخی زێڕ بە رێژەی 20% بەرزببێتەوە.
بانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات، نرخی زێڕ بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە و ساڵی داهاتووش 20% بەرزببێتەوە.
لە پێشبینییەکانی بانکی گۆڵدمان ساکسدا هاتووە، رێژەی هەڵاوسان بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و دۆلار لاواز دەبێت.
دامەزراوەی خزمەتگوزاری دارایی و وەبەرهێنانی ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا رایدەگەیەنێت، ئاراستەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ کۆتایی نەهاتووە و پێشبینی دەکەن، ساڵی داهاتووش لەسەر ئەو ئاراستەیە بەردەوام بێت، هاوشێوەی قەیرانی دارایی ساڵی 2008.