پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی ھاوخەمی بۆ كۆچی دوایی فرسەت سۆفی بڵاوكردەوە

فرسەت سۆفی دوای 30 تووشبوونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

K24 – ھەولێر

بۆ كۆچی دوایی فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر، لە پەیامێكدا ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ھاوخەمی خۆی دەربڕی.

دەقی پەیامی ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی:

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پرسە و پەژارەو خەم و ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی جوانەمەرگانەی برا و هاوڕێ و هاوکارو ئازیز و بەڕێزمان کاکە دکتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان؛ دەردەبڕین.

داواخوازین خودای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت  و رۆحی بەڕێزیان شادبێت.

‏‎انا للە وانا الیە راجعون

هەڤاڵ ئەبوبەکر

۲٠۲٠/۱۱/۱۸