کونسوڵخانەی ئەمەریکا و بەریتانیا بۆ گیان لەدەستدانی فرسەت سۆفی: هاوخەمتانین

فرسەت سۆفی دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

K24 - هەولێر

هەریەک لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا و بەریتانیا هاوخەمی دەردەبڕن بۆ گیان لەدەستدانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

فرسەت سۆفی، 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 18-11-2020) دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، لەتەمەنی 42 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە تویتێکدا دەڵێ "هەموومان لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر، سەرەخۆشی دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، هاوخەمی خێزانەکەی، هاوڕێکانی و خەڵکی کوردستانی عێراقین بەو بۆنەوەیەوە''.

هەروەها کونسوڵخانەی بەریتانیا لە دوو تویتدا بە زمانی کوردی و ئینگلیزی نووسیویەتی "زۆر بەداخەوەین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی د. فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادەکەی و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەردەبڕین".

هـ.ر.