سەرۆک کۆماری عێراق: مه‌رگ رێگه‌ی نه‌دا د. فره‌سه‌ت خزمه‌تی زیاتری هه‌ولێر و کوردستان بکات
K24 - هەولێر
سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە، رایگەیاند "د. فرسەت له‌و ماوه که‌مه‌ی ئه‌رکه‌که‌یدا، جێده‌ستی دیار و مه‌به‌ستی بوو خزمه‌تی زۆری شاره‌که بکات".
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، بەیانیی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە سبەی لە مەراسیمێکدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە تەرمەکەی دەکرێت و لە هەولێر بەخاک دەسپێردرێت.
فرسەت سۆفی، 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو و، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد، هەتاوەکو لەهۆش خۆی بوو، قبوڵی نەکرد لە هەولێر بیبەنە دەرەوە، بەڵام دوای بێهۆشبوونی لەسەر خواستی ئازیزانی، رەوانەی تورکیا کرابوو بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت.
دەقی پرسەنامەکە:
پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆک کۆماری عیراق بۆ کۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر
بەداخه‌وه هەواڵی کۆچی دوایی د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هەولێرم پێگەیشت. د.فرسەت پارێزگارێکی لێهاتوو و خه‌مخۆر بوو، له‌و ماوه که‌مه‌ی ئه‌رکه‌که‌یدا جێده‌ستی دیار و مه‌به‌ستی بوو خزمه‌تی زۆری شاره‌که بکات، جگه‌له‌وه‌ش یاساناسێکی لێوه‌شاوه‌و په‌رله‌مانتارێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌داخه‌وه مه‌رگ رێگه‌ی نه‌دا د.فره‌سه‌ت خزمه‌تی زیاتری ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێرو کوردستان بکات.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و هاوخه‌می خۆم به بنه‌ماڵه‌که‌ی و که‌سوکاری راده‌گه‌یه‌نم داواکارم له یه‌زدانی مه‌زن به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات
انا لله وانا اليه را‌جعون
د. بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عیراق
هـ.ر.