كاتى ره‌وانه‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق واده‌ی ره‌وانه‌كردنی ره‌شنووسی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرا ده‌كات.
عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهنداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند: كۆتاییان به ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2021 هێناوه و جه‌ختیشی كرده‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ره‌شنووسی پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، كه‌می داهاته‌كان گرفتی گه‌وره‌ی به‌رده‌م بودجه‌ی ساڵی 2021ـه، و به‌شی زۆری بودجه‌كه‌ش بودجه‌ی به‌كارخستنه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق روونیشی كرده‌وه، زیاتر له 6 هه‌زار پڕۆژه له ته‌واوی پارێزگاكاندا، پێویستیان به ته‌رخانكردنی پاره‌یه.
H.B