نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە بابە شێخ دەکات
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بابە شێخی نوێی ئێزدیان، پیرۆزبایی لێدەکات، راشیگەیاند "ئەرکی بابە شێخ، ئەرکێکی رۆحیی ئایینییە و نابێت هیچ کاریگەرییەکی سیاسی بەسەر ئەو و ئەرکە ئایینییەکەیەوە هەبێت".
رۆژی شەممەی رابردوو، ئێزدییەکان عەلی ئیلیاس حاجی ناسریان وەکو بابەشێخی نوێ دەستنیشانکرد، پێش ئەویش، خەرتوو حاجی ئیسماعیل، بابەشێخ بوو، کە مانگی رابردوو کۆچی دواییکرد.
بابەشێخی نوێی ئێزدیان، لەدایکبووی ساڵی 1979ـیە لە سنووری پارێزگای دهۆک، خێزاندارە و چوار منداڵی هەن. باوکیشی لە ساڵانی 1978 بۆ 1995 بابەشێخ بووە.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21/11/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بابه شێخى ئێزدييان، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئێزدييان دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركى به‌ڕێز بابه شێخ، ئه‌ركێكى رۆحيى ئايينييه و نابێت هيچ كاريگه‌رييه‌كى سياسى به‌سه‌ر به‌ڕێزيان و ئه‌ركه ئايينييه‌كه‌يه‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ببێته چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى ته‌واوى ئێزدييان و بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه رۆڵى خۆى له ته‌بايى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق بگێڕێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز بابه شێخ سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پيرۆزبايى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و، داواى كرد به‌ڕێزيان و سه‌رۆكايه‌يه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان له هاوكارى و پشتگيريى ئێزدييان به‌رده‌وام بن.
هـ.ر.